سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆک وە‌زیران، لە‌ پە‌یامێکدا، سە‌رە‌خۆشی لە‌ کە‌سوکاری نە‌قیب محە‌ممە‌د دە‌کات و ستایشی ئە‌رکی دە‌زگا ئە‌منییە‌کان دە‌کات لە‌ پاراستنی ئارامی و گیان و سە‌روماڵی ھاووڵاتیان.

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆک وە‌زیران، لە‌ پە‌یامێکدا، سە‌رە‌خۆشی لە‌ کە‌سوکاری نە‌قیب محە‌ممە‌د دە‌کات و ستایشی ئە‌رکی دە‌زگا ئە‌منییە‌کان دە‌کات لە‌ پاراستنی ئارامی و گیان و سە‌روماڵی ھاووڵاتیان.

دە‌قی پە‌یامە‌کە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆک وە‌زیران:

بەداخێکی زۆرەوە شەوی 4ی دیسەمبەرى 2021، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکى یاسایی خۆیاندا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، مەفرەزەیەکی پۆلیسی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان تووشى رووداوێکی تەقەکردن بوون و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەى نەقیب گیانی سپارد و سێ کارمەندی تریش برینداربوون.

لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ی خانەوادە و هاوڕێ و ئازیزانی نەقیبی کۆچکردوو (محەممە‌د لەتیف عەبدولکەریم) دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی تری ئەو رووداوە دەخوازم، داواکارم لەدەزگا ئەمنییەکان بکەرى ئەو رووداوە رادەستی دادگاى بکەن بۆ ئە‌وە‌ی بەپێى یاسا سزاى دادپەروەرانەى خۆی وەربگرێت.

هاوکات پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەم هەرێمەدا دووپات دەکەینەوە و راشیدەگەیەنین کە؛ پیاوانی پۆلیس شایەنی رێزلێگرتنن بۆ ئەو ئەرکە نیشتمانییەى بەجێى دەگەیەنن لەپاراستنی ئارامی و جیبەجێکردنی یاسا و خزمەتکردنی کۆمەڵگە‌، هەر ئەوانیش یەکەم وێستگەى پاراستنی کۆمەڵن لەتاوان و هەڵسوکەوتە چەوتەکان.

قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 95 جار بینراوە