سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێک دربارەی ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكانی بەردەم هەڵبژاردنی…

ساڵۆنی لاپەڕە نۆ

کۆڕێک دربارەی ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكانی بەردەم هەڵبژاردنی…

کۆڕێک دربارەی ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

لەدرێژەی كارو چالاكیەكانیدا سەرلەبەیانی دوێنێ 4/12/2021 ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، كۆڕێكی لەژێر ناونیشانی (ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان) بۆ تاریق جەوهەر چاودێری سیاسی و راوێژكار لەپەرلەمانی كوردستان سازكرد.

لە كۆڕەكەدا کە ژمارەیەك نووسەر و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و چالاكوانی مەدەنی هەولێر ئامادەیبوون، تاریق جەوهەر باسی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان كردو وتی: لەدەستپێكی پەرلەمانی كوردستاندا کار بەسیستمێك كرا كە چەند ساڵێك درێژەی كێشا، بەڵام دواتر گۆڕانكارییەكی رێژەیی تێدا کرا كە ئەو سیستمەش سیستمی رێژەییە كە رێژەی 7 % بۆ حزبە سیاسییەكان دیاریكرا كە پێویستی دەكرد ئەو رێژە دەنگە بەدەستبێنن و بچنە ناو پەرلەمانی كوردستان، كەواتە سیستم و یاسای هەڵبژاردنیش كاریگەری هەیە لەسەر فرە بەشداریی لایەنە سیاسییەكان لەپەرلەمان و دەرگا لەبەردەم هەندێك هێز و لایەنی سیاسی دادەخرێت، ئێستاش مشتومڕێك لەپەرلەمان گەرمە لەسەر ئەوەی ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە. وتیشی: لەهەڵبژاردنی یەكەمی هەرێمدا سیستمی هەڵبژاردن بەیاسا كرابوو بەچوار بازنە، بەڵام دواتر گۆڕا بۆ یەك بازنە كە ئەو یاسایە هەمواركرا، ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر هاوكێشە سیاسییەكانی كە لە نێو پەرلەماندا دواجار دروست دەبێت لەسەر ئەو دەنگانەی هەر حزب و لایەنێكی سیاسی بەدەستی دێنن كە بەهۆی ئەو یاسایەوە هەمیشە لایەنێكی سیاسی هەوڵیداوە دەنگەكانی خۆی زیاد بكات لەسەر حسابی نوێنەرایەتی شار و قەزا و ناحیەكانی تر.

دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوانی كۆڕەكە كرایەوە و تێیدا راوبۆچونی خۆیان دەربڕی.

رەوەست نەوزاد

 131 جار بینراوە