تۆماس مهلهری كاپتنی یانه‌ی بایرن مونشن ئاماژه‌ی به رۆیشتن دا له ریزی یانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی كۆتایی واز له یاریكردن بهێنێت.
مۆله‌ر له‌ژیانی وه‌رزشی ته‌نها بۆ یانه‌ی بایرن مونشن یاری كردوه و بۆندێكی درێژخایه‌نیشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌یه به‌ڵام ئاره‌زو ده‌كات ركابه‌رییه‌كی تر تاقی بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: له كاتێكی دیاری كراودا چوونه یانه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ریه‌كی نوێ بژی به‌دڵنیایه‌وه شتێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت.
وتیشی: من له‌و كه‌سانه نیم كه خۆیان پابه‌ند ده‌كه‌ن به داهاتووی دووره‌وه، من ئێستا هیچ پلانێكم نییه چونكه زۆر قورسه بیر له‌وه بكه‌مه‌وه له بایرن دوور بكه‌ومه‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین مۆله‌ر تا ساڵی 2021 بۆندی له‌گه‌ڵ بایرن هه‌یه‌و یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی.
238 جار بینراوە