ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه مۆندیال پێده‌نێته حه‌وته‌م رۆژیهوهو یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌میش كه دوێنی 3 شه‌ممه یه‌كه‌م یاری به‌ڕێوه‌چوو درێژه‌یان ده‌بێت، تیایدا هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن.
یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ سه‌عات 3 به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال دوای به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌یه‌وێت سوود له شكسته‌كه‌ی مه‌غریب وه‌ربگرێت و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له مۆندیال تۆماربكات.
پرتوگال له یه‌كه‌م یاری سه‌ره‌ڕای ئاست به‌رزی رۆناڵدۆ به‌ڵام ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به‌رامبه‌ر مه‌غریب به ئاستی به‌رزتر ده‌ربكه‌وێت و هه‌نگاوێكی گه‌وره ببڕێت به‌ره‌و قۆناغی 16، به‌ڵام له‌و یارییه ئه‌ركی ئاسان نابێت، چونكه مه‌غریب نێچیرێكی وه‌ها ئاسان نییه.
مه‌غریب له یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر به ئێران به ئاستی زۆر به‌رز ده‌ركه‌وت و له زۆرینه‌ی كاته‌كانی یارییه‌كه گوشاری له‌سه‌ر گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر دروستكردبوو، به‌ڵام له دوا ساته‌كان به گۆڵێكی به‌هه‌ڵه كه یاریزانێكی یانه‌كه له خۆیانی كرد دووچاری شكست هات، بۆیه ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه شكست ماڵئاوایی پێ ده‌كات.
پرتوگال×مه‌غریب
یاریگا: لۆزینكی
شوێنی هانده‌ران: 80 هه‌زار هانده‌ر
دووه‌م یاری ئه‌مڕۆش سه‌عات 6ی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای له ئه‌ركێكی ئاساندا رووبه‌ڕووی سعودیه ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات به ئه‌نجامێكی گه‌وره براوه‌بێت و پێیه‌ك بخاته قۆناغی داهاتوو.
ئۆرۆگوای هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌ر به میسر ئاستی وه‌كو پێویست نه‌بوو به‌ڵام توانی سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و 3 خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا سعودیه به 5 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به روسیا دۆڕا، بۆیه سوارێز و هاوڕێكانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له خراپی دۆخی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه وه‌ربگرن.
ئۆرۆگوای×سعودیه
یاریگا: رۆستۆڤ
شوێنی هانده‌ران: 45 هه‌زار هانده‌ر.
له سێیه‌می یاری رۆژی حه‌وته‌میش هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه تاكه هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌یه له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وتووه رووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات به‌پ شت به‌ستن به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی قه‌ره‌بووی یه‌كسانبوونه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پرتوگال بكاته‌وه.
ئیسپانیا له یه‌كه‌م یاری خۆی دا به ئاستی به‌رز ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی به سه‌ركه‌وتن له یاریگا بێته ده‌ره‌وه، له‌م یارییه‌شدا له ئه‌ركێكی چاره‌نوسسازدا به‌رامبه‌ر به ئێرانی خاوه‌ن 3 خاڵ یاری ده‌كات و پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هیوای گه‌یشتن به قۆناغی 16 بكات.
ئیسپانیا ئێران
یاریگا: كازان
شوێنی هانده‌ران: 45 هه‌زار
27 جار بینراوە