یارییه‌كانی مۆندیالی درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانیش به‌رده‌وامه‌و له رۆژی پێنجه‌می مۆندیالیش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را زۆر به زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی تونسی تێپه‌ڕاند و سویدیش به سوود وه‌رگرتن له ڤار توانی كۆریای باشوور دووچاری شكست بكات و به‌لژیكاش زۆری ناڵاند پێش ئه‌وه‌ی له گێمی دووه‌م 3 گۆڵ له په‌نه‌ما بكات.
ئه‌مه‌ش خواره‌وه‌ش دیارترین ژماره و ئاماری یارییه‌كانی رۆژی سێیه‌مه:
ئینگلته‌را×تونس
-هاری كه‌ین یه‌كه‌م یاریزانه له مۆندیالی 2010ه‌وه له یارییه‌كی مۆندیال گۆڵ له 2 گۆڵپارێزی جیاواز ده‌كات.
-كه‌ین له 25 یاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ 3 شێره‌كه خاوه‌نی 15 گۆڵ و تاكه یاریزانیشه له‌دوای گاری لینیكه‌ری ئه‌فسانه له‌و ژماره یارییه 15 گۆڵ یان زیاتر بكات.
-هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی له كاتی زیادكراو گۆڵی تۆماركرد له مۆندیال.
-هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ یه‌كه‌م جار له مۆندیالی 1966ه‌وه له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كدا 6 تۆپی بۆ ناو گۆڵ لێداوه.
-گۆڵه‌كه‌ی تونس یه‌كه‌م گۆڵه 3 شێره‌كه له مۆندیالی 1998ه‌وه به په‌نالتی لێی ده‌كرێت.
-گۆڵی یه‌كه‌می كه‌ین یه‌كه‌م گۆڵی ئه‌و یاریزانه‌بوو له پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كان، ئه‌مه‌ش دوای 15 ش‌وت لێدان بۆ گۆڵ.
-ژماره‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی یاریزانانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئینگلته‌را به‌یه‌كه‌وه له یاری به‌رامبه‌ر تونس 248 یاری بوو كه ئه‌مه كه‌مترین ژماره‌ی یارییه له ساڵی 1962ه‌وه.
-رێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانانی ئینگلته‌را 26 ساڵ و 16 رۆژ بوو كه ئه‌مه بچوكترین پێكهاته‌ی ئینگلته‌رایه له ساڵی 2002ه‌وه.
به‌لژیكا×په‌نه‌ما
ژماره‌ی ئه‌و یارییانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی كه به‌لژیكا نه‌دۆڕاوه گه‌یشت به 20 یاری كه 15 یاری بردۆته‌وه‌و 5 یاریش یه‌كسانبووه، دواین شكستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر ئیسپانیا.
-به 2 گۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما لۆكاكۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌دوا 10 یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده 15 گۆڵ.
-درایس مێرتینز یه‌كه‌م یاریزانی به‌لژیكایه له 2 مۆندیال گۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای مارك فیلمۆتس كه مۆندیالی 1998 و 2002 گۆڵی كردوه.
سوید×كۆریای باشوور
-دوای 14 یاری ئه‌مه شه‌شه‌م یاری بوو كه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی بێت.
-ئه‌مه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی سوید بوو له یه‌كه‌م یاری له مۆندیال له ساڵی 1958ه‌وه كه له‌و كاته‌وه 5 جار یهكسانبووهو 2 جاریش دۆڕاوه.
-گۆڵه‌كه‌ی ئه‌ندریاس گرانكڤیست یه‌كه‌م گۆڵی سویده به په‌نالتی له ساڵی 2002ه‌وه.
-یه‌كه‌م ش‌وت له یارییه‌كه بۆ گۆڵ له ده‌قیقه‌ی 20 بوو كه ئه‌مه درێژترین ماوه‌یه له مۆندیالی 1996ه‌وه كه هه‌ردوو تیپ له 20 ده‌قیقه‌دا شكست بهێنن ش‌وت بۆ گۆڵ لێبده‌ن.
42 جار بینراوە