سەرەکی » ئابووری » روونكردنەوە لەسەر جۆرێك برنج دەدرێت

روونكردنەوە لەسەر جۆرێك برنج دەدرێت

چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە لەسەر چەند جۆرێكی برنج، كە گوایە كرم دروست دەكات‌و پلاستیكە، ئەندازیارێكی خۆراكیش ئەو دەنگۆیە بەدرۆ دەخاتەوە.
لەو بارەیەوە، لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك‌و سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی، بەماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاندوە: ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە، برنج ئەگەر لەپلەی گەرمی گونجاودا لە خوار (25) پلەوە هەڵبگیرێت لە شوێنێكی وشك‌و فێنك‌و هەوا گوڕكێ بكات بە دڵنیایەوە خراپ نابێت.
وتیشی: «بەڵام ئەگەر لەپلەی گەرمی بەرزو و گەرمئ شێدار و هەواگۆركێ نەكات‌و دابنرێت، ئەوا ئەسپێ‌و كرم‌و مێروو دروست دەكات، هەروەها لە دەنگۆكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە برنجەكە پلاستیكییە».
لەشكر حەمید وتیشی: «دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە پێشتر پشكنین بۆ سەرجەم برنجەكان كراوەو هیچ مەوادێكی پلاستیكی بوونی نییە، ئەگەر پلاستیك بێت بەدڵنیاییەوە خراپ نابێت، هەر بۆیە سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە بڵابوونەوەی ئەو دەنگۆ و گرتە ڤیدیۆیانە تەنها بۆ دروستكردنی دڵەڕاوكێیەو هیچ بنەمایەكی زانستی نییە.

print

 93 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*