هانده‌ران وه‌كو وتراوه تام و چێژی زیاتر به یاری ده‌به‌خشن و یاریزانی ژماره 12هشن كه زۆر كات چه‌كی به‌هێزی تیپهكانن بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان، زۆر كاتیش هانده‌ران بۆ بینینی یارییه‌كان و هاندانی تیپه‌كانیان قوربانی زۆر ده‌ده‌ن.
هانده‌ران خاوه‌نی چیرۆكی زۆرن و مۆندیالی 2018ی روسیاش به‌ده‌ر نییه له‌و چیرۆكانه و پاڵه‌وانی چیرۆكی ئه‌م مۆندیاله‌ش 2 هانده‌ری پرتوگالن كه ماوه‌ی 7 هه‌زار كیلۆمه‌تریان به ئۆتۆمبێل بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بن.
كارلۆ برۆم و پیدرۆ لۆبیتۆ كه 2 هاوڕێی پرتوگالین له شاری لیشبۆنه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌شتیان كردوه بۆ روسیا‌و گه‌یشتونه‌ته شاری سارانسك بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی یاری پرتوگال بن به‌رامبه‌ر ئێران و هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازن به‌و ئۆتۆمبێله له یاری كۆتایی مۆندیال گه‌شت بكه‌ن بۆ مۆسكۆ و پرتوگالیش لایه‌نێك بێت له یاری كۆتایی.
لۆبیتۆ ته‌مه‌نی 45 ساڵه رایگه‌یاندوه كه 3 هه‌فته‌یه به‌ڕێ كه‌وتون بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی یارییه‌كانی مۆندیال بن، به‌ڵام گه‌شته‌كه‌یان به ئۆتۆمبێل ته‌نها 12 رۆژی خه‌یاندوه و رۆژه‌كانی تریشیان له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان به‌سه‌ر بردوه.
ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به ئاڵای پرتوگال نهشخاندوهو چه‌ندین وته‌ی هاندانیان بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له‌سه‌ر نووسیوه.
پێشتریش برۆمی ته‌مه‌ن 61 ساڵ پاسێكی تری هاوشێوه‌ی هه‌بووه كه له پرتوگاله‌وه گه‌شتی پێكردوه بۆ ئه‌فریقای باشوور بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری یارییه‌كانی مۆندیال بێت دواتریش له‌وێ فرۆشتویه‌تی.
بۆ گه‌یشتن به روسیاش ئه‌و 2 هانده‌ره به فه‌ره‌نسا و به‌لژیكا و هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا و لاتفیا و لیتوانیا تێپه‌ڕیون.
لۆبیتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خواردن و په‌نیریان له پرتوگاله‌وه هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی روسیه‌كان ئاشنا بكه‌ن به خواردنی پرتوگال.
62 جار بینراوە