سەرەکی » هەمەڕەنگ » (بێدەنگی ئاسمان) لە ئەفریقا

(بێدەنگی ئاسمان) لە ئەفریقا

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سودان بەشداری پێشبڕكێی سەرەكی دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند «فیلمەكە بەشداری لەخولی سێهەمی فێستیڤاڵی خەرتوم بۆ فیلمی عەرەبی لەوڵاتی سودان دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات».
 وتیشی «فێستیڤاڵەكە رۆژانی 19 تا 25ی تشرینی یەكەمی 2017 لەشاری خەرتوم بەڕێوە دەچێت».
(بێدەنگی ئاسمان) نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 3مانگدا بەشداری لەزیاتر لە 30 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، كردوە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...