به ره‌سمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا بڕیار كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی یواكیم لۆفی راهێنه‌ری مانشافت دا كه دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له مۆندیالی 2018 داوای له‌سه‌ركار لابردنی ده‌كرا.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند لۆفی ته‌مه‌ن 58 ساڵ گونجاوترین كه‌سه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی مانشافت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی مۆندیالی روسیا.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیه‌وه رێكخستوه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر داهاتووی لۆف و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌ش به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری مانه‌وه‌ی لۆفیان داوه و پێیان باشه لۆف تا دوای مۆندیالی 2022 به‌رده‌وام بێت.
یه‌كێتیه‌كه راشیگه‌یاندوه هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه یه‌ك رایان هه‌بووه ئه‌ویش دوپاكردنهوهی متمانه‌بوو به‌و راهێنه‌ره.
73 جار بینراوە