سەرەکی » وەرزش » بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مان سیتی نوێ ده‌كاته‌وه‌

بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مان سیتی نوێ ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كیڤن دی برۆینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی واده‌ی‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.

رۆژنامه‌ی‌ تۆتۆ میركاتۆ بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گفتوگۆ دایه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌.
دی برۆین له‌ باشترین دۆخی یاریكردنیدایه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ئاستی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات به‌ جۆرێك پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌كه‌ به‌ دووه‌م باشترین یاریزانی خوله‌كانی ئه‌وروپا ناوی برده‌وه‌.
به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ دی برۆینیش پێشكه‌شی ده‌كات یانه‌ی‌ مان سیتی له‌وه‌ ده‌ترسێت ئه‌و یاریزانه‌ ببێته‌ نیچێری یانه‌ گه‌وره‌كان بۆیه‌ ده‌یه‌وێت بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌و وه‌كو پاداشتیش موچه‌كه‌ی‌ زیاد بكات.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...