رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ گه‌یشتۆته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ سادیۆ مانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێ بكاته‌وه‌و پارێزگاری له مانه‌وه‌ی بكات له ریزه‌كانی.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك له رابردوو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات خۆی به‌دوور بگرێت له‌و دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه بۆندی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی مۆر ده‌كات.
له ماوه‌ی رابردوو ئیداره‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆندی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ 5 وه‌رزی داهاتوو نوێ كردوه‌و دواتریش فێرمینیۆی هێرشبه‌ری بۆنده‌كه‌ی تا 2023 نوێ كرده‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش لیڤه‌رپوڵ سادیۆ مانی رازی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بۆنده‌كه‌ی بۆ 5 وه‌رزی تر نوێ بكاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه بووه ئه‌و یانه‌یه بڕیاری دا درێسی ژماره 10ی پێببه‌خشێت.
مانی ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر به بڕی 30 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به رێدز كرد‌و بۆنده‌كه‌شی تا ساڵی 2021ه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له ریزی یانه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه بڕیاری دا بۆنده‌كه‌ی تا 2023 نوێ بكاته‌وه‌و مووچه‌كه‌شی زیاد بكات.
14 جار بینراوە