ده‌ره‌ج
30 میل له باكووری خۆرئاوای مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیاوه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی لێیه كه گه‌وره‌ترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه له ئه‌وروپادا، له راڕه‌وه‌كانی كه‌نیسه‌یه‌كی گه‌وره‌دا، كه له بن زهویو له ناو چیایه‌كدا هه‌ڵكه‌ندراوه، ته‌رمی زیاتر له 34 هه‌زار كه‌س راكشاوه، ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له پێناوی خودا‌و ئیسپانیادا خۆیان به‌خت كردووه، له نزیك ته‌رمی كه‌سێك راكشاون كه تا راده‌یه‌كی زۆر به‌رپرسه له مردنیان، ئه‌ویش ژه‌نه‌راڵ فرانسیسكۆ فرانكۆ-ی دیكتاتۆره كه بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ فه‌رمانڕه‌وای ئیسپانیا بووه.
له سه‌ردانێكدا بۆ كه‌نیسه‌كه گه‌شتیاران ژماره‌یه‌كی كه‌میش له خه‌ڵكی ئیسپانیا سه‌رسام بوون به‌و بیناسازییه‌ی له ناو ئه‌و ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌دا هه‌ڵكۆڵراوه، شوێنه‌كه كهمتهرخهمیو پشتگوێ خستنی پێوه دیار بوو، تۆز‌و خۆڵێكی زۆر له‌سه‌ری نیشتووه‌و هه‌ندێك شوێنیشی له بنمیچهكهیهوه دڵۆپه ده‌كات. كه‌سانێك هه‌بوون كه بۆ رێزلێنان له فرانكۆی دیكتاتۆر چه‌پكه گوڵیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا كه به چیمه‌نتۆو مه‌ڕمه‌ڕی ره‌ش هه‌ڵبه‌ستراوه.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 40 ساڵ به‌سه‌ر مردنیدا، تا ئێستاش جێگه‌ی مشتومڕو هه‌ڵچوون‌و داچونی جۆراوجۆره له‌و وڵاته‌دا، مشت‌ومڕێك به‌رهه‌می گۆڕانكارییه دیموكراسییه‌كانه كه سه‌ركرده‌كانی ئیسپانیا به چهپو راستیانه‌وه له دوای نه‌مانی دیكتاتۆره‌وه به‌دییان هێناوه‌و په‌یمانی له‌بیركردنیان وه‌دی هێنا بۆ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌و له‌بیر كردنی رابردوو، له‌بری ئه‌وه‌ی دادگا دامه‌زرێنن بۆ سزادانی ئه‌و تاوانبارانه‌ی مافی مرۆڤیان پێشێل كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌و وڵاته‌دا كه سه‌رله‌نوێ ناوی شه‌قامه‌كانیان گۆڕی‌و په‌یكه‌ره‌كانی دیكتاتۆریان لابرد، مۆنۆمێنتی دۆڵی شه‌هیدان له ساڵی 2012وه تا ئێستاش ساڵانه 12 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخان كراوه، گۆڕانكارییه‌كی زۆریشی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به مۆنۆمێنتێكی زۆر كاریگه‌ر داده‌نرێت، كه تایبه‌ته به بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می فرانكۆ.
ئێستا ئیسپانیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ته‌رمی فرانكۆ بگوێزێته‌وه. پێدرۆ سانشیز سه‌رۆك وه‌زیری ئیسپانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی فرانكۆو گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ گۆڕستانێك هه‌رای كه‌متر له‌سه‌ر بێت نزیك بۆته‌وه. سانشیز له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئێل باییس-ی ئیسپانی وتی: له‌و بڕوایه‌دام دیموكراسیی ئه‌وروپاو ئێمه‌ش پێگه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ سومبولێكی هه‌بێت كه گه‌لی ئیسپانیا بكاته دووبه‌ش.
دۆڵی شه‌هیدان بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیای به زیندوویی هێشتۆته‌وه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ساڵه‌كانی 1936 بۆ 1939دا رووی دا‌و به‌هۆیه‌وه نیو ملیۆن كه‌س تێداچوون. ژه‌نه‌راڵ فرانكۆ رێبه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماریخوازهكاندا، پاشان بووه سه‌رۆكی حكومه‌ت تا ساڵی 1975 كۆچی دوایی كرد. مۆنۆمێنته‌كه وه‌ك فرانكۆ وتویه‌تی، به شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه رابردوو به زیندوویی بهێڵێته‌وه، به جۆرێك به‌ره‌نگاری تێپه‌ڕبوونی كات‌و له‌بیرچوونه‌وه بێته‌وه.
له چلهكانو په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا زۆر له‌وانه‌ی له‌شه‌ڕدا تێكشكان‌و دواتر كه‌وتنه بن ده‌ستی سیستمی كاری زۆرهملێو كه‌وتنه گروتووخانهكانی فرانكۆوه كاریان له دروست كردنی ئه‌و مۆنۆمێنته‌دا كردووه، مه‌زه‌نده كراوه ئه‌و كرێكارانه‌ی له دروست كردنی مۆنۆمێنته‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه چوارده هه‌زارو به‌ره‌و ژوورن، ساڵی 1959 فرانكۆ ویستی وای پیشان بدات كه پانتاییه‌كی نیشتمانی دروست دهكاتو هه‌وڵ ده‌دات ته‌رمی كوژراوه‌كانی هه‌ردوولا له‌و شوێنه‌دا كۆبكاته‌وه‌و هه‌موان یه‌ك مۆنۆمێنتیان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌رمی كوژراوی سه‌دان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیاوه برا بۆ ئه‌و شوێنه، ئێستاش مه‌زه‌نده ده‌كرێت ته‌رمی سه‌دان كۆماریخواز له‌و دۆڵی شه‌هیدانه‌دا بێت. به‌ڵام به‌م دواییانه حه‌وت خێزان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ زێدی خۆیان، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ئه‌نجامی باشی هه‌بوو، چونكه تا ئێستا توانیویانه ته‌رمی چوار كوژراو بگوازنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت دوای ماندووبوونێكی زۆر بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر به‌ربه‌سته یاساییه‌كاندا.
ساڵانه سه‌دان هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن، كه موڵكی ده‌وڵه‌ته‌و راهیبه بینیدیكت-یه‌كان سه‌رپه‌رشتی دهكهنو به دێری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری مانه‌وه‌ی مۆنۆمێنتهكهن ده‌ڵێن: باشتر وایه وه‌ك خۆی‌و بێ ده‌ستكاریی بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی بیره‌وه‌ری ململانێیه‌كی خوێناوییه. ئه‌وانه‌ش كه دژی مانه‌وه‌ین، به‌راوردی ده‌كه‌ن به بیرۆكه‌ی مۆنۆمێنتی نزیك به‌رلین، كه مه‌زنایه‌تی ئه‌دۆڵف هیتله‌رو ئه‌ڵمانیای نازی ده‌رده‌خات.
حكومه‌تی پێشوو كه پارێزكار بوو، به‌هۆی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵییه‌وه له‌كار خرا، مه‌سه‌له‌ی مۆنۆمێنته‌كه‌ی پشتگوێ خستبوو، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی سانشیز دووباره هێنایه‌وه به‌رباس. حكومه‌تی پێشوو له ئاست راسپارده‌كانی 2011ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به دۆڵی شه‌هیدان چاوی نوقاندو خۆی لێ گێل كرد، ئه‌و لیژنه‌یه خۆسێ لویس رۆدریگز ساباتیرۆ دایمه‌زراندبوو، كه داوای لابردنی ته‌رمی فرانكۆی كردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌شی پێشێل كرد كه ساڵی 2007 ده‌رچوو، یاساكه تایبه‌ت بوو به بیره‌وه‌ری مێژوویی‌و رێگه‌ی دا به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕهكانو ته‌رمی 100 هه‌زار قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌و شوێنه دهربهێنرێتهوهو له گوند‌و ناوچه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیادا بنێژرێنهوه. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، بگره ئه‌و حكومه‌ته ساڵی رابردوو بڕیارێكی به په‌رله‌مانیش ده‌ركرد بۆ رێز گرتن له مۆنۆمێنته‌كه، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی نوێ ره‌نگه بتوانێ شتێكی جیاواز بكات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، تۆ بڵێی بتوانرێ سومبلی دیكتاتۆری سه‌رده‌می فرانكۆ بگۆڕدرێ بۆ شتێكی جیاواز‌و بكرێته شوێنێك بۆ لێپێچینه‌وه له دیكتاتۆره‌كان‌و نزیكبوونه‌وه‌ی نیشتمانی له‌یه‌كتر؟ فرانسیسكۆ فێرندیز توێژه‌ری بواری ئهنسترۆپۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژنه‌وه‌ی زانستی ئیسپانیا كارده‌كات، پێی وایه نههێشتنو له‌ناوبردنی سومبولهكهی وه‌ك فاشیزم ئه‌سته‌مه، چونكه دروشمی سه‌ره‌كی دیكتاتۆره ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی فرانكۆیه، به‌ڵام ده‌كرێ له جیاتی سڕینه‌وه‌ی سومبولهكهی، سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ راكێشانی خه‌ڵك‌و له‌وێوه مه‌ترسییه‌كانی حوكمڕانیی تۆتالیتار‌و سته‌مگه‌ر بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه. هه‌ندێك كه‌س له‌وه‌ش دوورتر بۆی رۆیشتن، یه‌كێك له مێژوونووسه دیاره‌كانی ئیسپانیا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: دۆڵی شه‌هیدان جوان ده‌رناكه‌وێ ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه وێرانه بێت. كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره بڕواننه بابه‌ته‌كه‌و زۆرێك له ئیسپانییه‌كانیش بیروڕای جیاجیایان هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی فرانكۆ. به پێی راپرسییه‌ك كه له‌م دواییانه‌دا كراوه، نزیكه‌ی 46%ی خه‌ڵكی ئیسپانیا لایه‌نگری بیرۆكه‌ی ده‌رهێنانه‌وه‌ی تهرمهكهنو 35%یشیان دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن.
سیلڤیا ناڤارۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی خێزانه كۆماریخوازه‌كان كه لایه‌نگری ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ن ده‌ڵێ: ده‌رهێنانی ته‌رمی فرانكۆ لانیكهمی قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی ئه‌و دیكتاتۆرهیهو زۆریش دووره له دادپه‌روه‌رییه‌وه. خۆسێ ئه‌نتۆنیۆ ماركۆ ڤیدیما-ی مامی سیلڤیا ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو كه له ساڵی 1936دا له سێداره دراو ته‌رمه‌كه‌شی فڕێ درایه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵه‌وه، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سیلڤیاو خێزانه‌كه‌ی زانییان كه گۆڕه‌كه‌ی مامی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌شی گوازراوه‌ته‌وه بۆ دۆڵی شه‌هیدان، هه‌ر دوای زانینی هه‌واڵه‌كه‌ش هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌و له گونده‌كه‌ی خۆیان بینێژن.
سیلڤیا ناڤارۆ پێی وایه مۆنۆمێنته‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به كه‌لتووری فرانكۆوه هه‌یه، ئه‌وه‌ش رێگره له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئیسپانییه‌كان له دهوریو رێگره له‌به‌رده‌م ئاشته‌وایی نێوانیان، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی: چۆن ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئاشت بیته‌وه كه هه‌رگیز داوای لێبوردنی نه‌كردووه، دادپه‌روه‌رانه نییه لێگه‌ڕێین مۆنۆمێنته‌كه وێران بێت‌و دڵنیاش نیم له‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێ مانایه‌كی نوێی پێ ببه‌خشێت، كه مانای بنه‌ڕه‌تی خۆی بێت.
ئێدواردۆ سانشیز مامۆستای خانه‌نشینی بواری ئهنسترۆپۆلۆژی له زانكۆی لیۆن، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به چاوی خۆی رێوڕه‌سمی ناشتنی فرانكۆی بینیوه، پێی وایه ده‌كرێ كارێكی له‌و جۆره بكرێت، ئه‌و ده‌ڵێ: بابه‌ته‌كه ده‌كرێ به رێگه‌ی زۆر ئاسان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به لابردنی گۆڕه‌كه‌ی فرانكۆو گۆڕینی مۆنۆمێنتو شوێنه‌كه بۆ گۆڕستانێكی مه‌ده‌نی بۆ رێزلێنان له مردووه‌كانی هه‌ردوولا. ئه‌و مامۆستایه پشتیوانی له بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی خۆسێ ئه‌نتۆنیۆ پریمۆ دی ریڤێرا-ی سه‌ركرده‌و دامه‌زرێنه‌ری كه‌تیبه‌كانی ئیسپانیا ده‌كات كه به حزبی فهلانهخی ئیسپانیا ناسراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی له فرانكۆی دیكتاتۆر دهكردو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه مافی ناشتنی له‌و شوێنه پێدراوه، هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌ستی كۆماریخوازه‌كان له‌سێداره درا، ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێ: ده‌بێ ته‌رمی ئه‌ویش له‌و شوێنه لاببرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافی سومبولی لێ بسه‌ندرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دیموكراسییه‌كه‌ی ئیسپانیا پێگه‌یشتووه‌و قۆناغی حوكمی فرانكۆیشی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ری رابردووی به‌سه‌ره‌وه ماوه، هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م دواییانه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست. بۆ نموونه حزبه چه‌په‌كان زیاتر ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا بووه رووبه‌ڕووی میراتی فاشیزم ببنه‌وه، به‌ڵام فیرندیز ره‌خنه‌ی هه‌یه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وان لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیان به‌كارهێناوه.
. كویراڵت سۆلێ مامۆستای مێژووی نوێ له زانكۆی بارسیلۆنه، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنته‌كه‌ی سه‌رده‌می فرانكۆ كردووه ده‌ڵێ: بیره‌وه‌ری مێژوو بووه به ئامرازێكی سیاسی. چه‌په‌كان ده‌یانه‌وێ به‌كاری بهێنن بۆ شكستدانی ركابه‌ره راستڕهوهكانیان، وه‌ك پارتی گه‌ل، یان پارتی هاووڵاتیبوون كه ئۆپۆزسیۆنێكی نوێیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجیشه هێشتا ئاسته‌نگێكی ئه‌وتۆی نه‌هاتۆته رێ، ئێستا سانشیز پێویستی به‌وه‌یه توانا‌و لێهاتوویی سه‌ركردانه‌ی خۆی به‌هێز بكات، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی داهاتوو بێته پێشه‌وه كه دوو ساڵی ماوه، چونكه كاره‌كه‌ی قورس ده‌بێت، به تایبه‌ت كه چه‌په‌كان ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر چواری پهرمانیان به‌ده‌سته.
ئه‌وه‌ی كه ئێستا گومانی تێدا نییه، ئه‌و چیرۆكه‌ی ئیسپانیا خۆیه‌تی له باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆوه، كه جێگه‌ی مشتومڕێكی زۆر ده‌بێت له ساڵانی داهاتووشدا، ره‌نگه نه‌بوونی ئاراسته‌ی راستی توندڕه‌و له ئیسپانیادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئیتالیا‌و هه‌نگاریا توانی بگاته دهسهڵاتو له ئه‌ڵمانیاش پێكشهوتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا، باره‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی ئیسپانیا سوك كردبێت‌و ساڕێژبوونی برینه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی ئاسانتر كردبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تی چۆنێتی یاد كردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ئه‌و ململانێیه‌ی ده‌ریایه‌ك ئازاری جێهێشت، به شێوه‌یه‌كی گونجاو ره‌نگه له ئه‌مریكا زایه‌ڵه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت. چونكه ئه‌مریكاش ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ تارمایی شه‌ڕی ناوخۆدا جه‌نگاو به‌ربه‌ره‌كانێی كرد، كه‌میشی نه‌چه‌شت به‌هۆی به‌رگری سه‌رسه‌ختانه‌ی نه‌ته‌وه په‌ره‌سته سپی پێسته‌كان له مانه‌وه‌ی مۆنۆمێنته‌كانی رابردوو كه بۆ رێزلێنان بوون له كۆنفیدراڵییه شكستخواردووه‌كه.
ئێریك فۆنهر-ی مێژوونووس له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، مۆنۆمێنته مێژووییه‌كان گوزارشتن له هێز، هێمایه بۆ كه‌سێك كه له توانایدا هه‌یه شێوازی یاد كردنه‌وه‌ی خۆی له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌ستنیشان بكات. جا ئه‌و هێزه لای ئیسپانییه‌كان هه‌بێت یان نا، یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له ده‌ستنیشان كردنی ئاستی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی دیموكراسی تایبه‌ت به خۆیان، پێوانهشه بۆ ئاستی توانای ئیسپانیا له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ رابردووه خوێناوییه‌كه‌ی خۆیدا.
239 جار بینراوە