ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هه‌فته‌ی پێشوو به‌ئاماده‌بوونی 2300 ئه‌ندام پارتی کۆمۆنیستی چینی کۆنگره‌ی 19 ی خۆی به‌ست و تێیدا کۆمه‌ڵێک بڕیاری سیاسی و ئابووری گرنگی دا. لهسهروههمووشیهوه، دووباره ده‌ستنیشانکردنی شی جین پینگ به‌سه‌رۆکی پارت و ده‌وڵه‌ت. جگه‌له‌وه‌ش ناوی شی جین پینگ، له‌په‌نا ناوی ماوتسیتونگ، خرایه ناو ده‌ستووری پارته‌که، میدیا و چاودێرانی سیاسی جیهانیش، باس له زاڵبوونی هه‌ژموونی شی جین پینگ ده‌که‌ن به‌سه‌ر پارته‌که‌دا.
گرنگی پێدانێکی جیهانی
ساڵ له‌دوای ساڵ گرنگی پێدان به چین له‌لایه‌ن میدیای جیهانییه‌وه زۆرتر ده‌بێت، هه‌موو رووداوێک بچوک بێت یان گه‌وره، ده‌بێته مایه‌ی گرنگی پێدانی میدیای جیهانی، کۆنگره‌ی پارتی کۆمۆنیست‌یش، بهیکهێک له رووداوه گرنگه‌کانی چین داده‌نرێت، چونکه له‌رێگه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه‌وه، سیاسه‌ت ویاسا گشتییه‌کانی وڵات دیاری ده‌کات. ئه‌م کۆنگره‌یه له‌چاو کۆنگرهکهنای تر، له‌لایه‌ن میدیای چینی و جیهانییه‌وه،گرنگی زۆری پێدراو نزیکه‌ی 3068 رۆژنامه‌وانی چینی و جیهانی رووماڵی کۆنگره‌که‌یان کرد. نزیکه‌ی 1818 یان خه‌ڵكی چین بوون، ئه‌وانی تریش له 134 وڵاتی جیهانه‌وه هاتبوون. ئه‌مه‌ش له‌چاو کۆنگره‌ی 18، به‌رێژه‌ی 19.6% زیادیکردووه.
به‌هێزبوونی رۆڵی شی جین پینگ
خاڵێکی گرنگ که‌له‌م کۆنگره‌یه‌دا مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامان بوو، دانانی ناوی شی جین پینگ له‌ناو ده‌ستووری پارتی کۆمۆنیستی و دانانی وێنه‌ی له کۆشكی گه‌ل ، جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌ناو ده‌ستوری پارتی کۆمۆنیستیدا، ناوی دوو سه‌رکرده‌ی پارته‌که‌ی تێدایه، یه‌که‌میان ماوتسی تونگ که دامه‌زرێنه‌ری پارته‌که بووه له‌ساڵی 1949 تا 1976 سه‌رۆکی پارت و ده‌وڵه‌ت بووه. دووه‌میشیان دێنک خیاو پینگ، که‌به‌باوکی چینی مۆدێرن داده‌نرێت. دانانی ناوی شی جین پینگ، که‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه په‌سه‌ندکرا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆچوونه سیاسییه‌کانی له‌باره‌ی سۆسیالیزم له‌سه‌ر رێگه‌ی چینی. به‌مه‌ش شی جین پینگ ،توانی خۆی بکاته یه‌کێک له‌سه‌رکرده ناوداره‌کانی ئه‌م وڵاته و هێنده‌ی تر، هه‌ژموونی سیاسی خۆی به‌سه‌ر حزب و حکومه‌تدا ده‌سه‌پێنێت.
داکۆکیردن له بۆچوونه‌کانی
له‌میانه‌ی ووتهیهکهیدا شی جین پینگ سه‌رۆکی چین داکۆکی له بۆچوونه سیاسییه‌کانی له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه و سووپاو ئابووری کرد. جگه‌له‌وه‌ش دووباره داکۆکی له پرۆژه‌ی « رێگای ئاوریشـی نوێ» و سۆسیالیزم له‌سه‌ر رێگه‌ی چینی کرده‌وه. ههروههاجهختی له‌سه‌ر سیاسه‌تی توند له‌دژی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، کرده‌وه.
سۆسیالیزمی چینی
له وته‌که‌یدا شی جین پینگ رایگه‌یاند: سیۆسیالیزم له‌سه‌ر رێگه‌ی چینی، گوارزشت له‌وه ده‌کات که گه‌لی چینی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، تووشی کاره‌سات و ناخۆشی زۆربوهوه، هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌رده‌مێکی نوێ و خۆشگوه‌زرانی ده‌نێت.
سه‌ده‌ی نوێی چینی
رۆژنامه‌ی گه‌لی چینی که رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمی و زمانحاڵی پارتی کۆمۆنیستی چینه له‌راپۆرتێکیدا ده‌ڵێت: له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا مارکس سۆسیالیزمی زانستی دامه‌زراند، له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا، شۆڕشی روسیا به‌رابه‌رێتی ڤلادیمیر لینین توانی تێزه‌کانی مارکس له وڵاتێک‌دا جێبه‌جێبکات، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیشدا، ئه‌زمونی سۆسیالیزمی چینی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که سۆسیالیزم ده‌توانێت له ده‌وڵه‌تێکی پاشکهوتودا جێبه‌جێده‌کرێت.
هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی ناوه‌ندی
له‌کۆتاییدا کۆنگره ئه‌ندامانی نوێی بۆ لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد، دواتریش ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه پارتی کۆمۆنیستی چینی 97 ساڵه دامه‌زراوه‌و نزیکه‌ی 89 ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه.
200 جار بینراوە