سەرەکی » وەرزش » دوای ساڵێك سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا دیاریكراپەڕە 25

دوای ساڵێك سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا دیاریكرا

دوای ساڵێك له‌ نه‌بوونی هیچ كه‌سێك له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتێكی خاوه‌ن 4 نازناوی مۆندیال دواجار گابریێلی گرافینا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێشووی یانه‌كانی خولی پله‌ 3ی ئیتاڵیا به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ دیاری كرا.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوای شكسته‌كه‌ی‌ پاشكۆی پاڵاوتن و نه‌گه‌یشتن به‌ مۆندیال بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی‌ 60 ساڵی رابردوودا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كان دانراوه‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌رۆكێك بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ دیاری بكات.
دوای زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنی شكستخواردبوو دواجار گرافینای ته‌مه‌ن 65 ساڵ وه‌كو تاكه‌ ركابه‌ر به‌شداری دواین هه‌ڵبژاردنی كرد و %97ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و به‌ سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتیه‌كه‌ دیاری كرا.
نه‌بوونی سه‌رۆكیش له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا دروستكرد به‌ جۆرێك دوای وازهێنانی جیانپیرۆ ڤێنتورا دوای چه‌ند مانگێك راهێنه‌ری نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ دیاری كرا.

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*