سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » دیسان، دووڕوویی و ترسنۆکی!!پەڕە 1

دیسان، دووڕوویی و ترسنۆکی!!

لەوەتەی یەکێتی هەیە، باجی هاوکاری و پاڵپشتی حزبەکانی تری بەشەکانی تری کوردستان ئەدا.
ناڵێین با باس بکرین یا بەچاویان دابدرێتەوە، بەڵام با سپڵە و بێ نمەکیش نەبن.
ئەوکاتەی لە هەشتاکان یەکێتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەنگەری حزبی دیموکرات دژی رژیمی ئیسلامی و سێدارە شەڕی ئەکرد و شەهیدی ئەدا، پارتی لە ئێران چاوساغی سوپای پاسدارانی ئەکرد بۆ سەر بارەگاکانی دیموکرات و کۆمەڵە و ماڵە پێشمەرگەکان.
ئەوکاتەی یەکێتی بەهەموو شێوەیەک هاوکاری پەکەکەی ئەکرد، پارتی ئەوکات و ئێستاش هەر لە سەنگەری تورکیا بووە دژی کورد و پەکەکەش.
ئەوکاتەی یەکێتی لە دژی داعش و رژیمی بەعسی سوری پاڵپشتی رۆژئاوای ئەکرد، پارتی ئەنەکەسەی لەگەڵ زێرەڤانی ئەناردە رۆژئاوا دژی هێزە ئازادیخوازەکان بجەنگن! ئێستاش، تەڤگەرێکیان لە زۆنی سەوز قووتکردۆتەوە، هەمووکەسیش ئەزانێ کێن و بەفیتی کێ دروستبوون و لە هەڵبژاردنیش کەوتنە چ زەلکاوێک، وەک بڵێی کوردستانیش تەنها لەو زۆنە پێکهاتبێ و سنووری دروستبوون و کلکەقوتێیان تەنها ئەوێ بێ، هەر خەریکی ئاژاوەنانەوە بوونە بۆ یەکێتی.
لەسایەی ئەوان یەکێتی زیانی سیاسی و ئابووری بەرکەوتووە، سزای ئابووری دراوە لەلایەن تورکیاوە.
باشە چاوەڕێ نەبووین ئەوان دەستخۆشی لە هەڵوێستی یەکێتی بکەن بەڵام با ئەورۆش ئەوان و بەناو داکۆکیکارانیان و قەلەمە سست و ترسنۆکەکانی بەرانبەر پارتی ڕێوی و بەرانبەر یەکێتیش کەرکەدەن لەوە تێبگەن کە خەڵک تەڤگەر و ئەوانیش باش ئەناسێ بایی چەندن و ئامانجیشیان چیە، چەندە ترسنۆک و بودەڵەن، با ئازا و بوێربن باس لە خیانەتی پارتی بکەن لە دژایەتیکردنی کوردی هەموو بەشەکانی تر و هینانی هێزی تورک بۆ کوردستان، نەک هەر گاز لە قاچی یەکێتی بگرن!

 317 جار بینراوە