سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » دیسانەوە بەشیر واز لە دەسەڵات ناهێنێت

لە سودان خۆپیشاندان بەردەوامە

دیسانەوە بەشیر واز لە دەسەڵات ناهێنێت

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی سودان بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژیش چین و توێژەکانی سودان، زیاتر بەشداری خۆپێشاندانەکان دەکەن. دوێنێ سەندیکای پزیشکانی سودان لە بەیانێکدا داوای لە پزیشەکانی سودان کرد، بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن. هەتا دێتیش داواکارییەکان زیاتر دەبن و داوای دەست لەکارێکشانەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی سودان دەکەن، کە لە ساڵی 1989 ەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. وەزیرێکی حکومەتەکەی بەشیریش دەڵێت: بەشیر واز لە کورسی دەسەڵات ناهێنێت و خۆی بۆ هەڵبژاردنی 2020 هەڵدەبژێرێتەوە.

بەشیر بەڵێنی باشكردنی رەوشی خەڵكی هەژار دەدات
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سودانی لە هەواڵێكیدا رایگەیاند: سەرۆک عومەر بەشیر، لەگەڵ بەرپرسە ئەمنیی و سەربازییەکان کۆبۆتەوەو سوپاسی هەوڵ و چالاکییەکانی کردوون بۆ پاراستنی ئاشتیی و ئارامی و ئاسایشی وڵات. لە درێژەی هەواڵەکەشدا هاتووە: سەرۆک بەڵێنیداوە، کە کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر، بۆ باشكردنی رەوشی ژیانی خەڵكی بەگشتی و خەڵكی هەژارو زەحمەتکێش بەتایبەتی.

باری نا ئاسیی بەردەوامە
لە لایەکی ترەوە حکومەتی سودان لە بەشێکی زۆری شار و ولایەتەکانی سودان، باری نا ئاساییی و قەدەغەکردنی هاتوچۆی راگەیاند. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.

دژی ئاژاوەگێڕان دەوەستینەوە
لە دیدارێکی تایبەتیدا لەگەڵ کەنالی بی بی سی بەریتانیادا. «بشارة جمعة آرو» وەزیری راگەیاندنی سودانی رایگەیاند: لەناو خۆپیشاندەراندا کۆمەڵێک کەسی ئاژاوەگێڕی تێدایە، کە دەیانەوێت ئاژاوە و پشێویی بنێنەوە. وتیشی : حکومەت بەتوندی دژی ئەو کەسانە دەوەستێتەوە. راشیگەیاند: حکومەت لە ئێستادا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەو دۆزینەوە رێگاچارەی گونجاو، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە زۆرانەی کە وڵات رووبەروی بۆتەوە.

بەشیر بۆ ساڵی 2020 خۆی هەڵدەبژێرێتەوە
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وەزیری راگەیاندنی سودانی رایگەیاند: سەرۆک عومەر بەشیر واز لە کورسی دەسەڵات ناهێنێت. راشیگەیاند: بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020، دووبارە خۆی هەڵدەبژێرێتەوە. جێگەی ئاماژەیە لە مانگی پێشوودا پەرلەمانی سودانی پرۆژەی هەموارکردنەوەی دەستوری کرد، کە رێگا دەدات جارێکی تر عومەر بەشیر خۆی بۆ سەرۆکایەتی وڵات لە ساڵی 2020 هەڵبژێرێتەوە.

دیکتاتۆرە پیرەکەی ئەفریقا
عومەر بەشیر لە ساڵی 1989 ەوە دەسەڵاتی سودانی گرتۆتە دەست و ماوەی 29 ساڵە، بەشێوەیەکی دیکتاتۆری حوکمی سودان دەکات. لە سایەی حکومی ئەودا سودان رووبەروی کۆمەڵێک جەنگی ناوخۆ بۆتەوە، «جەنگی دژی باشووری سودان و دارفور». هەروەها وڵاتیش بە دەست هەژاریی و بێکاریی و نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.

سەرچاوە: -بی بی سی ، فرانس 24

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەتەر دژی ئەسەدە و ئیماراتیش باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

ماوەی چەند ساڵێکە تەواوی وڵاتانی کەنداو دژی رژێـمی ئەسەد بوون، ...