سەرەکی » وتار » ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا‌ » دەتوانن یەکتر بسڕنەوە؟

وته‌ی‌ ژنۆرناڵ

دەتوانن یەکتر بسڕنەوە؟

چەند رۆژی رابردوو ناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی راگەیاندن و سۆشیال میدیای داگیرکرد، گەرچی ئاماژەیەکی فەرمی نەبوو ، بەڵام لەپشت ئەم ناکۆکیانە بڕیارەکانی دەستگیرکردن و ھەڵکوتانە سەر ماڵان، لەبێ ئاگایی و لەخۆرا نەبوو..
دەکرێت خوێندنەوەیەکی دروست ھەبێ بۆ ئەم ناکۆکییانەی ئێستا، بەشێكی سەرەكی پەیوستە بوەی كە تەوقیتەکەی لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتەو دابەشکردنی پشک و پۆستەكانە. .
لەبەرامبەر ھەر ھەوڵێکی تەشەنەسەندنی ناکۆکیەکان دەبێت چی بکرێت؟
کاروکاردانەوە بەرامبەر بەکارھێنانی (عەزەڵاتی سیاسی)، (عەقڵی سیاسییە) دەکرێت بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی کۆچکردوو ھەڤاڵ مام جەلال و ئێستا کاتی دابەشکردنی ئەو میراتەیە، کە مام جێی ھێشتووە و دەکرێت لەمسی ئەو عەقڵە سیاسیە بکرێت و لەدۆخێکی وادا ھەم ھەڵوێستیان ھەبێ و ھەمیش رێگەنەدەن ناکۆکیەکان پەرەبسەنێت.
(عەزەلاتی سیاسی) گروفڕێکی کاتیە و دووربینی تێدا غائیبە، بەڵام (عەقڵی سیاسی) بەرچاوڕوونی و دەسکەوتی بەدوادادێت.
لەخراپترین دۆخدا لەبری رەوایەتی بەشەڕو ناکۆکی، با ئێمە بەشێک بین لەئاشتی و لەبری بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە گوڵ ببەخشین بەمیلەتەکەی خۆمان. نیو سەدەیە ململانێی ئەم دوو ھێزە لەقۆناغی جیاجیادا کوردی لەزۆر دەسکەوت بێ بەش کرد و خەلکی ماندوو کرد، دواجاریش دوای ھەموو ناکۆکیەکان ھەر دەبێت مێزێک کۆیانبکاتەوە.
ناکۆکبوونمان لەگەڵ یەکتری ھیچی لێ سەوزنەبوو، ھەردوو لایەن لەگۆڕەپانی سیاسیدا ھەن و ناسڕێنەوە، چەنێک ناکۆک بین لەگەڵ سیاسەتی پارتی و رەخنەمان لەو ھەموو ستەمە ھەبێ کەھەیە، بەڵام دواجار لەپێناو ئاشتی و ئارامی ، دەبێت بۆ رووبەرووبوونەوە بەعەقڵی سیاسی ھەلوێستمان ھەبێت. .

print

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*