سەرەکی » مانشێت » یەکگرتوو وەک نمونە

یەکگرتوو وەک نمونە

ئەحمەد سەید عومەر

ئەندامانی خولی چوارەمی پەرلەمان لەپشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رەچاوکردنی دۆخی هەرێم و، فاکتەرێک بوو بەئاراستەی رێگری کردن لەکۆمەلێک کێشەی سیاسی گەورە، کاتێک بژداریان لەتەواو کردنی نیسابی یاسایی دانیشتی پەرلەمان نەکرد کەتایبەت بوو بەپرسی هەموار کردنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی.
دانیشتنی 18 شوباتی پەرلەمانی کوردستان تەنیا بریتی بوو لەخۆنمایش کردنێک دانیشتنەکە زیانی لە یەکێتی نەداوە لەبەرامبەر پارتیش شتێکی ئەوتۆی دەستنەکەوتوە بەپێچەوانە درێژە دانی ئەم روئیاییەی یەکێتی بەشداری نەکردنیان لەدانیشتنی پەرلەمان دەنگە زویرەکانیشی بردەوە سەر لوتکەی دەباشان .
گەر وورد ببینەوە لەپشکەکانی کە وەک استحقاقی هەڵبژاردن بەر گۆران کەوتووە، هیچ کام له م پۆستانە ناتوانن ببن بەخالی جوهری بۆ چاک کردنی و باشترکردنی دۆخی هەرێم جگە لەوەزارەتی دارایی کەچی هەناسەکەی لەدەستی سامانە سروشتیەکانە، ئەزموونی رابردوو ئەوەمان بۆ پشت راست ئەکاتەوە کەهەمیشە وەزارەتی دارایی چاوەرێی (ئاشتی هەورامی)بووە بۆ راگەیاندنی مووچە!!! کەواتا بۆ گۆڕانیش وا باشتربوو هاوبەشی ئەم دانیشتنەی نەبوایە لەبەر دوو هۆکار:
هۆکاری یەکەم: ئارامی سیاسی لەکوردستان بەگشتی و زۆنی سەوز بەتایبەتی .
هۆکاری دووەم: ئەم بریارەی لەگەل خواست ویستی جەماوەری گۆران و ئه ندامانی جڤات یەکتری نەگرۆتەوە.
گرینگی نەبوونی رێکەوتنەکە، وەک عورفێک ئیمزاکردنی رێکەوتن کۆمەلێک رێکاری تایبەتی هەیە، لەئێستا و رابردوو هەمان رێگا بووە نمونە رێکەوتننامەی ستراتیژی کە لەنێوان (جەنابی مام جلال، بارزانی، رێکەوتنی دەباشان) لەکاتێکدا سەرۆک حزب و جێگری سەرۆک حزب و سکرتێری حزب بوونیان هەیە کەچی ئەندامێکی سەرکردایەتی رێکەوتنەکە ئیمزا ئەکا!!!! ئیمزا کردنی ئەم رێکەوتنە بەم رێگایە سەلمێنەری ئەو راستیەیە کەوا ئاساییە لەچاوتروکانێکدا هەڵبوەشێتەوە، ئەوانەی بەتوندی باوریان بەدیموکراسیە لای من دیموکراسی لەکورترین پێناسەی بریتیە لە جلێکی ئەستور تەنها بۆ زستان باشە بیپۆشی
ماوەتەوە بلێم ئەم بارودۆخە بەوە چارەسەر نابێت، کۆمەلگای ئێمە لەسیاسەت دووربکەوێتەوە، بەلکودەبێ تێگەیشتنێکی نوێ وەک رێگا چارەسەر بۆ سیاسەت لەباشوور سەروەر بکرێت، وەک کردەیەکی بەرپرس لەپێناو ئارامی و خۆش گوزرانی بۆ کۆمەلگا فەراهەم بکرێت .
لەکۆتا ئەرکە لەسەر یەکێتی، کەوا سوپاس گوزاری، ئەو لایانە بێت کەوا بژداری دانیشتنی 18شوباتیان کرد چونکە ئەم هەنگاو هۆکار گەلێک بوون بەئاراستی کۆکردنەوەی نێو مالی یەکێتی هەموو دەنگ ورەنگەکانی بردەوە لوتکە دەباشان.

 178 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*