سەرەکی » ئابووری » بەغدا مووچەی ئەم مانگە و جیاوازی دوو مانگی رەوانەی ھەرێم كرد

بەغدا مووچەی ئەم مانگە و جیاوازی دوو مانگی رەوانەی ھەرێم كرد

یەکەی ئابووری

وەزارەتی دارایی عیراق، موچەی ئەم مانگەو جیاوازی مووچەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەكرد، كە بڕەكەی زیاتر لە 724 ملیار دینار، لقی هەولێری بانكی ناوەندیش كۆی پارەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق، كە رۆژی ١٠ی 3ی 2019، بەواژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتەكە دەرچووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی عیراق، بڕی 724 ملیارو 819 ملیۆن دیناری خستۆتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی كراوەتەوە، بۆ ئەوەی خەرج بكرێت بۆ مووچەی مانگی (3)ی ساڵی 2019 و جیاوازی مووچەی مانگی (1 و 2)ی ساڵی 2019.
لەلایەن خۆشییەوە، عابد ساڵح بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: دوێنێ ١٢ی ٣ی ٢٠١٩، بڕی پارەكە گەیشتۆتە بانكی ناوەندی و ئێمەش رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی دەكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...