دوای شاره‌كانی ره‌قه و دێرئه‌لزور، ته‌واوی شاره‌كانی سوریا له چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) پاككرانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتوو كێ له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتووه.
به‌وپێیه‌ی هیچ لایه‌نێك له جه‌نگی ئه‌هلیدا سه‌ركه‌وتوو نییه كه ماڵوێرانی و كاولكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا هێناوه، به‌ڵام جه‌نگی سوریا له دژی به‌ناو رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به‌ره‌و كۆتایی و یه‌كلاكردنه‌وه ده‌چێت.
پێشتر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا توانیان شاری دێر ئه‌لزور له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه دوایین شاری ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بوو كه ده‌كه‌وێته نزیك سنوره‌كانی عیراق.
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) وێڕای تێكشانی، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌ك گروپێكی یاخی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیلهامبه‌خشی فكری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ئیقلیمی یان سیستمی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كۆتایی هات.
ئه‌و پرسیاره‌ی لێرۆهدا خۆی قوتده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه چی له‌دوای جه‌نگ له سوریا رووده‌دات، راپه‌ڕین دژ به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ده‌كرێت، یان ههوڵهكتن بۆ تێكشكانی ئۆپۆزسیۆن به یارمه‌تی ئێران و روسیا ده‌خرێنه‌گه‌ڕ؟
دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د و ئێران و روسیا له نزیك هێزه ئهمریكاییهكانهوهن كه پشتیوانی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌سه‌دن.
جۆشوا لاندیس، پسپۆڕ له كاروباری سوریا و مامۆستا له زانكۆی ئۆكلاهۆما ده‌ڵێت»ئه‌سه‌د له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتووی جه‌نگه له سوریا. ئه‌سه‌د راپه‌ڕینی سه‌ره‌كی یان شۆڕشی له‌ناوبرد. گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا گه‌مارۆدراون و به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری وڵاته‌كه راونراون».
به وته‌ی لاندیس»كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پشتیكرده ئه‌و هێزانه (گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن) وه‌ك پرسێكی دۆڕاو. به‌ڵام میلیشیا یاخییه‌كان تائێستا هه‌ندێك مقاوه‌مه‌یان ماوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن هێرشێكی كاریگه‌ر دژ به سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌نجام بده‌ن».
چارڵز لیسته‌ر مامۆستا له په‌یمانگای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به هه‌مان شێوه له نزیكه‌وه بایه‌خ به كاروباری سوریا ده‌دات ده‌ڵێت»سه‌رۆك ئه‌سه‌د له‌ئێستادا و به‌راورد به ساڵی 2011 له دۆخێكی ئارامدایه له دیمه‌شق، به‌ڵام ناكرێت به ته‌واوه‌تی بڵێین، سه‌رۆكی سوریا جه‌نگه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكردۆته‌وه، به‌ڵام زۆر به‌سانایی توانی خۆی له دۆڕان به‌دووربگرێت».
وه‌ك لیته‌ر ئاماژه‌ی پێده‌كات»ئه‌سه‌د ئامانجێكی ئاشكرا و راگه‌یه‌ندراوی هه‌یه كه ئه‌ویش ده‌ستگرتنه‌وه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو بستێكی خاكی سوریا، ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دیهێنا، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت لانی كه‌م چه‌ند ساڵێك بۆ هاتنه دی ئه‌و مانجه چاوه‌ڕوان بین».
ئه‌و زانیارییه‌ی لێره‌دا زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه سوریا خه‌ریكه ده‌چێته قۆناغێكی نوێی ململانێوه. چارڵز لیسته‌ر ده‌ڵێت»له‌ده‌ستدانی داعش بۆ ئه‌و خاكانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیدا بوو، ته‌وژمێكی گه‌وره له سه‌رچاوه‌ی دوژمنكاریی چاوه‌ڕوانكراو ده‌خولقێنێت، بۆیه كه‌س نازانێت دۆخه‌كه به‌كوێ ده‌گات».
له‌ئێستادا نه‌خشه‌یه‌كی ستراتیژی نوێ ئاشكرا ده‌بێت كه دابه‌شكردنی سوریا بۆ سێ ناوچه له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێكیان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د (به پاڵپشتی روسیا و ئێران)، ناوچه‌ی دووه‌م هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هێزه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت)، دوایین ناوچه‌ش له‌لایه‌ن گروپه جیاجیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه به ئه‌ندازه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن توركیا و ئوردنه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی روسیا یارمه‌تی ئه‌سه‌دیدا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی سوریا، مۆسكۆ سه‌ركه‌وتوو بوو له گه‌مه‌كه‌ی و پارێزگاریی له باشترین كارته‌كانی كرد له‌و شه‌ڕه دیپلۆماسییه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جۆشوا لاندیس پسپۆڕ له كاروباری سوریا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت»پرۆسه‌ی ئاشتی كه ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان میوانداری ده‌كات و سه سه‌ركردایه‌تی روسه‌كانه، له‌م ساته‌دا تاكه شتی جێبایه‌خه».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت»پرۆسه‌ی ئاشتی جنێڤ كه له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، ته‌نیا هه‌وڵێك بوو بۆ راكێشانی سه‌رنج و پابه‌ندبوون به خاڵه‌كانی گفتوگۆ، بۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆخه‌كه‌وه نه‌ماوه و داواكارییه‌كانیشی جێگه‌ی بایه‌خ نیین له‌وانه (داواكاریی وازهێنانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات) یان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی له سوریا. هه‌موان ده‌زانن ئه‌و شتانه رووناده‌ن».
سوریا دوای نه‌مانی داعش
دوای نه‌مانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، به هه‌مان شێوه ئایندهی سوریاش له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ده‌ره‌كی جیاجیا و كاریگه‌ره‌وه دیاریی ده‌كرێت كه شه‌ڕی ستراتیژی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌و لایه‌نه كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیانه‌ش كه ئایندهی سوریا دیاریی ده‌كه‌ن، چوار لایهننن و له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و روسیا و توركیا و ئێران پێكدێن.
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ راكێشانی ئه‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی دیموكراتییان ته‌به‌نا ده‌كرد بۆ روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د، دووچاری شكستێكی گه‌وره بوون، دواتر هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكشكانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) خسته‌گه‌ڕ.
به‌ڵام جۆشوا لاندیس ده‌ڵێت»پێویسته ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ئێستادا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه ئایا له باكووری سوریا ده‌مێنێته‌وه تا به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكات كه پڕچه‌كی كردوون و مه‌شقی پێكردوون و یارمه‌تیداون بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن له شاری ره‌قه و ناوچه‌كانی باكووری رووباری فورات؟».
چارڵز لیسته‌ر ده‌ڵێت:»ئه‌م دۆخه قورسه‌ی له‌ئێستادا خولقاوه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕكردن له دژی داعش، زۆر قورسه دیاریی بكه‌ین كه ئایا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوه‌تی سیاسه‌تێكی دیاریكراوی هه‌یه له سوریا».
وه‌ك لیسته‌ر ئاماژه‌ی پێده‌كات»ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی هه‌ر سیاسه‌تێك بێت له سوریا، ئه‌وا سیاسه‌ته‌كانی دژ به یه‌ك ده‌بن. بۆنمونه واشنتۆن به ده‌وام ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی روخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی و كۆمه‌كه‌كانی بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه راگرتووه كه له دژی ئه‌سه‌د وه‌ستاونه‌ته‌وه».
توركیا
گه‌ر بكرێت بڵێین سیاسه‌ته‌كانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رانبه‌ر سوریا شڵه‌ژاون، هه‌مان شت به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێت.
جۆشوا لاندیس ده‌ڵێت»ئامانجی ئه‌نقه‌ره سه‌رله‌نوێ سه‌نگه‌رگرتنه له سوریادا، چونكه به‌جۆرێك ده‌ستی له سوریا وه‌رداوه كه بۆته مایه‌ی له‌قكردنی سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی».
به بۆچوونی لاندیس»ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا پێویسته ته‌ئكید له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بكاته‌وه له توركیا و روو له جه‌نگی ئه‌هلی نه‌كات. بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر هه‌وڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د تا ترسی خواستی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له سوریا بڕه‌وێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه هێزه‌كانی توركیا كه‌مێك به‌ئاراسته‌ی باكووری سوریا كشاوه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه».
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه توركیا خۆی وا پیشان ده‌دات پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌كات له دژی ئه‌سه‌د، چارڵز لیسته‌ر ده‌ڵێت»له هه‌ندێك كاتدا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پشتی له‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه كردووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌چوو پشتگیریی ده‌كردن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ زامنكردنی هه‌ڵوێستێكی زیاتر ئه‌رێنی له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له سوریا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به رێكخراوێكی تیرۆریست داده‌نرێت».
ئێران
تاران یه‌ك ئامانجی روونی هه‌بوو له پشتیوانیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌سه‌د (و پشتیوانی گه‌وره‌ی بۆ حكومه‌تی شیعه‌كان له عیراق)، ئه‌ویش زامنكردنی هه‌ژموونی خۆی بوو له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له لوبنانه‌وه بۆ سوریا و عیراق تاوه‌كو سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی درێژده‌بته‌وه.
جۆشوا لاندیس ده‌ڵێت»ئه‌وه هه‌ره‌می ئه‌منی نوێیه كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندانه شه‌ڕی له‌سه‌ر كرد و له‌مڕۆشدا بۆی هاتووتهدهست. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئێران ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌ك له دژی ئیسرائیل به‌دیبهێنێت، به‌و واتایه‌ی كه به هه‌مان شێوه ئێران ده‌توانێت هێڵە بۆرییه‌كی نه‌وت دابمه‌زرێنێت كه بۆ كه‌نارئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه، به هه‌مان شێوه رێگه‌یه‌كی بازرگانی رێگه‌یه‌كی خێرا و رێڕه‌وێك بۆ حاجیان بكاته‌وه».
لاندیس پێیوایه «ئێران له‌ئێستادا به‌راورد به پێشوو له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانه‌بڕاوه».
هه‌روه‌ها تاران خاوه‌نی هێزێكه كه پشتیوانی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌كات. لیسته‌ر ده‌ڵێت»ئێران سه‌دان هه‌زار چه‌كداری میلیشیا شیعه‌كانی له‌ناو سوریادا له‌ژێرده‌ستدایه، ئه‌وه‌ش هه‌ژموونی زیاتر به تاران ده‌به‌خشێت به‌راورد به هێزه كاریگه‌ره‌كانی تر».
روسیا
روسیاش له‌پاش ئێران، گه‌وره براوه‌یه‌كی تری ململانێی سوریایه، چونكه توانی رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه‌دا زیندووبكاته‌وه، و دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه گرنگه‌كانی زامن بكات و ببێته گه‌مه‌كه‌رێكی دیپلۆماسی سه‌ره‌كی.
روسیا ده‌یه‌وێت ململانێی سوریا به مه‌رجه‌كانی خۆی «چاره‌سه‌ر بكات»، به‌و جۆره‌ی ئه‌و لایه‌نه كاریگهرانی مۆسكۆ پشتیوانیان ده‌كات له كۆتاییدا براوه‌بن، بۆیه پێده‌چێت له‌سه‌ر رێڕه‌وی راست رێ بكات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه.
به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا كه له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانی ده‌كرێن له هێزه‌كانی له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیری‌یان لێده‌كرێت، مه‌ترسی روودانی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدار دێننهئارا. ده‌كرێت ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و روسیا له‌سه‌ر پێویستی تێكشكاندنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) رێبكه‌ون، به‌ڵام له هه‌مان ئاستدا نابن له رێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌كانی تر. لایه‌نی روسی له‌ڕووی سه‌ربازی و دیپلۆماسی مه‌یدانییه‌وه رۆڵی كاریگه‌رتری هه‌یه.
ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا دێته‌پێشه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئایا ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵ بۆ پته‌وكردنی دۆخی خۆی ده‌دات له سوریا، ره‌نگه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی فراوانتر بۆ «لاوازكردنی» هه‌ژموونی ئێرانی، وه‌ك ئه‌مریكاییه‌كان ئاواته‌خوازن؟ ره‌نگه ئه‌وه ته‌نیا قسه بێت و له واقیعدا جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌وپێیه‌ی تێچووی زیاتر و هێزی زیاتری مه‌یدانی ده‌وێت و ئیداره‌كه‌ی تره‌مپیش ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نه‌بێت خۆی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكاته‌وه.
191 جار بینراوە