سەرەکی » وەرزش » سوپاس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌تان

سوپاس بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌تان

گروپی (ژیان دۆستی) له‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سانی دڵسۆز و خه‌مخۆری وه‌رزشكاران و بنه‌ماڵه‌و كه‌سو كاری شه‌هیدان ئه‌نفالكراوانی چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان پێكدێت، ئه‌ركیان جگه‌ له‌ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شه‌ كه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكاندا چ له‌ سنوره‌كه‌یان و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌یان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بۆیان كرابێت خزمه‌تیان به‌ كه‌سو كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان كردووه‌.
وه‌ك پێزانینێك بۆ ستادیۆم و سه‌رپه‌رشتیاری ستادیۆم كه‌ چه‌ند بۆیان كرابێت له‌و خزمه‌تكردنه‌ كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردووه‌، برای به‌ڕێز كرمانج عومه‌ر فه‌قێ –ی سه‌رۆكی گروپه‌كه‌ پێزانینی خۆیان به‌ سه‌رپه‌رشتیاری ستادیۆم به‌خشی.
كرمانج عومه‌ر گه‌نجێكی چالاكی بواری وه‌رزشیی سنوره‌كه‌ی خۆیه‌تی، له‌سه‌ته‌لایتی كه‌ركوك-یش په‌یامنێری وه‌رزشه‌و گه‌نجێكی چالاكی بواره‌كه‌یه‌.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 27/4/2019 له‌گه‌ڵ هه‌ردی فاتیح-ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ و له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی تیپه‌ میلییه‌كانی چه‌مچماڵ، ئه‌ركیان كێشاو خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ سه‌رپه‌رستیاری ستادیۆم به‌خشی.
به‌ناوی ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به‌گشتی و ستافی ستادیۆم به‌تایبه‌تی سوپاسی ئه‌و پێزانینه‌یان ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ئه‌رك و خزمه‌ته‌كانیاندا به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتووبن.

 12 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*