سەرەکی » وەرزش » كریستیانۆ گۆڵی ژماره‌ 600ی له‌گه‌ڵ یانه‌كان تۆماركرد

كریستیانۆ گۆڵی ژماره‌ 600ی له‌گه‌ڵ یانه‌كان تۆماركرد

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له‌ یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلان توانی گۆڵێك بكات و یه‌كسانبوون به‌ یانه‌كه‌ی‌ ببه‌خشێت ئه‌و گۆڵه‌ش ژماره‌یه‌كی ناوازه‌ی‌ به‌و یاریزانه‌ به‌خشی.
كریستیانۆ به‌ گۆڵ كردن له‌ دێربی ئیتاڵیا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان گه‌یانده‌ 600 گۆڵ كه‌ ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ی له‌ 801 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كان تۆماركردوه‌.
رۆناڵدۆ له‌ هه‌ر 4 خولی پرتوگال و ئینگلته‌را و ئیسپانیا و ئیتاڵیا یاری كردوه‌و له‌ هه‌ر 4 خوله‌كه‌ش گۆڵی كردوه‌ و توانیویشیه‌تی نازناوی 3 خولیان بباته‌وه‌.
رۆناڵدۆ زۆرترین گۆڵی به‌درێسیی ریاڵ مه‌درید كردوه‌ كه‌ 450 گۆڵه‌و به‌ درێسی مان یونایتدیش 118 گۆڵی كردوه‌و به‌ درێسی خانمه‌ پیره‌كه‌ش 27 گۆڵی كردوه‌و له‌ یه‌كه‌م یانه‌شی كه‌ سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ بوو 5 گۆڵی كردوه‌.
رۆناڵدۆ به‌و گۆڵه‌ی له‌ دێربی ئیتاڵیا كردی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ خولی ئیتاڵیا گه‌یانده‌ 20 گۆل به‌مه‌ش بۆ ده‌یه‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ریه‌ك له‌ خولی گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و یاریزانه‌ 20 گۆڵ یان زیات ده‌كات.

 22 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*