سەرەکی » ئابووری » روسیا پارەی نەوت بە هەرێم دەدات

روسیا پارەی نەوت بە هەرێم دەدات

حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی ئەو نەوتە وەردەگرێت كە لەمساڵدا بەكۆمپانیا زەبەلاحەكەی روسیای دابوو، كۆمپانیاكەش لەڕاگەیەنراوێكدا بڕی ئەو پارەیەی ئاشكراكردوە كە بەحكومەتی هەرێمی كوردستانی دەدات.
كۆمپانیای روسنەفت لەڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكردوە، بڕی یەك ملیارو 300 ملیۆن دۆلار دەداتە حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر وەرگرتنی نەوتی هەرێم لەمساڵدا 2017.
كۆمپانیا روسیەكە ئەوەشی باسكردوە، ئەو پارەیەی دەیداتە حكومەتی هەرێم وەك شایستەی داراییە كە هەرێم و حكومەتی مۆسكۆ لەسەری رێكەوتون لەبەرامبەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیاكە.
روسنەفت ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕی قازانجی خۆیان وەكو كۆمپانیا بەڕێژەی لە80% زیادیكردوە لەسەر بنەمای چارەكی سێیەمی ساڵی 2017 كە گەیشتۆتە 792 ملیۆن دۆلار بەتایبەت لەئێستا، كە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.
لەكۆتایی راگەیەنراوەكەدا روسنەفت سەرباری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا جەختیكردۆتەوە لەسەرئەوەی، ئاستی وەرگرتنی نەوتی هەرێم لەلایەن ئەوانەوە زیادیكردوەو چاوەڕوانیش دەكرێت زیاتریش بێت.
ناوەڕاستی ئەمساڵ خكومەتی هەرێم و كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی، لێكتێگەیشتنیان لەسەر پەرەپێدانی پێنج كێڵگەی نەوت لەهەرێم ئیمزاكرد.

 323 جار بینراوە