سەرەکی » وەرزش » تێری نۆڤیل دووچاری رووداوێكی مه‌ترسیدار بوو

تێری نۆڤیل دووچاری رووداوێكی مه‌ترسیدار بوو

له‌ میانی پێشبڕكێكانی رالی چیلی تێری نۆڤیلی به‌لژیكی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان دووچاری رووداوێكی مه‌ترسیدار هات و به‌هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كرا.
له‌ قۆناغی هه‌شته‌می رالیه‌كه‌دا تێری نۆڤیل له‌ كاتێكدا به‌ خێراییه‌كه‌ی‌ زۆر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ ده‌خوڕی دووچاری رووداو هات و چه‌ندین ته‌قله‌ی لێدا پێش ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ستێته‌وه‌، به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ به‌ سوكی برینداربوو.
نۆڤیل به‌هۆی ئه‌ روداوه‌ راسته‌وخۆ گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و پشكنینه‌كانیش ده‌ریان خست ته‌نها پێكانێكی سوكی له‌ قاچی چه‌پی هه‌یه‌ و هیچ شتێكی مه‌ترسیداری توش نه‌بووه‌.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش نیكۆلاسی هاوڕێی نۆڤیل له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌دا وتی: من و تێری باشین، له‌ راستیدا توشی شۆك بووین چونكه‌ رووداوه‌كه‌ مه‌ترسیداربوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ سه‌لامه‌تین، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌موو شتێك دڵنیا بینه‌وه‌.

print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*