سەرەکی » وەرزش » گریزمان رۆیشتنی له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راگه‌یاند

گریزمان رۆیشتنی له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راگه‌یاند

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆیشتنی ئه‌نتوان گریزمانی له‌ ریزه‌كانی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ دوای 5 ساڵ یاریكردن بڕیاری دا ركابه‌ریه‌كی نوێ تاقیبكاته‌وه‌.
گریزمان دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی‌ بڕیاری دا كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ رۆخی بلانكۆس بهێنێت و بڕیاری كۆتایی به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، بۆیه‌ ئه‌وانیش له‌ پێگه‌كانیان ماڵئاواییان لێكردوه‌.
گریزمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌دا ریزی یانه‌كه‌ جێده‌هێڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ دیاری بكات كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات، به‌ڵام به‌ پێی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بارسێلۆنا یانه‌ی‌ داهاتووی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌بێت.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ 200 ملیۆن یۆرۆیه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی 1/7ه‌وه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ ده‌بێته‌ 120 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر نییه‌ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی گریزمان و چه‌ندین یانه‌ ئاماده‌ن ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خه‌رج بكه‌ن.
ئه‌و یاریزانه‌ په‌یامێكیشی ئاڕاسته‌ی‌ هانده‌رانی كردوه‌ و له‌ په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ له‌ دڵم ده‌مێننه‌وه‌، 5 ساڵی مه‌زن له‌ یانه‌كه‌ ژیام، سوپاس بۆ هه‌موو شتێك، ویستم خۆم یه‌كه‌م كه‌س بم كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌تان پێده‌ڵێم، ده‌مه‌وێت شتی نوێ فێربم و ركابه‌ری نوێ تاقیبكه‌مه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیدین هازارد: بڕیاری كۆتاییم به‌ چێڵسی راگه‌یاندوه‌

ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ چێڵسی دوپاتی كرده‌وه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ...