چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داهاتی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ كه له یاریگای وان‌دا میترۆپۆلیتانۆی شاری مه‌درید ده‌كرێت 123 ملیۆن یۆرۆ بێت كه له‌و بڕه پاره‌یه 66 ملیۆن یۆرۆی بۆ شاری مه‌درید ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ 60 بۆ 70 هه‌زار هانده‌ری چێڵسی و تۆتنهام رووده‌كه‌نه شاری مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هانی یانه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها 34 هه‌زار هانده‌ریان بلیتی یارییه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه.
به‌هۆی ئه‌و یارییه‌وه نرخی هۆتێل له شاری مه‌درید بۆ 3 هێنده به‌رز بۆته‌وه به‌جۆرێك مانه‌وه بۆ 2 شه‌و له ژورێكدا گه‌یشتۆته 500 یۆرۆ و ئه‌گه‌ریش زۆره ئه‌و بڕه پاره‌یه چه‌ند رۆژێك پێش یارییه‌كه بگاته 2000 یۆرۆ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئیسپانیاش چه‌ند رۆژێك پێش یارییه‌كه له‌سه‌دا 95 بۆ سه‌دا 100 سه‌رجه‌م هۆتێله‌كانی شاری مه‌درید سه‌رجه‌م ژووره‌كانیان پڕ ده‌بێت له هانده‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌ندێك له ماڵه‌كان ژوور به‌كرێ بده‌ن كه نرخی ئه‌وه‌ش له 50 یۆرۆوه بووه به 250 یۆرۆ بۆ شه‌وێك.
هێڵی شهمهندۆفێریش 300 هه‌زار تیكتی بۆ ئه‌و هانده‌رانه دابین كردوه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش ژماره‌ی ئه‌و شهمهندۆفێرانهی به نزیك یاریگاكه‌دا ده‌ڕۆن زیاد ده‌كرێت.
له كۆتایشدا رۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه هه‌ر هانده‌رێكی ئینگلیزی له ماوه‌ی 2 رۆژدا به رێژه‌یی بڕی 300 یۆرۆ له كڕینی خواردن و خواردنه‌وه خه‌رج ده‌كات به‌مه‌ش داهاتی ریستۆرانته‌كانی مه‌درید له‌و 2 رۆژه ده‌بێته 18 ملیۆن یۆرۆ.
16 جار بینراوە