یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی به‌شدارییكردنی یانه‌كان له چامپیۆنس لیگدا ئه‌وه‌یه ژماره‌ی یانه به‌شداره‌كانی وڵاتان له‌م خوله‌دا نابێت له 5 یانه تێپه‌ڕبكات، ئه‌مه‌ش هه‌رچوار خوله به‌هێز و ناوداره‌كانی (ئینگلته‌را، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا) ده‌گرێته‌وه كه ته‌نیا ئه‌م چوار خوله تیپی چوار یانه‌یان راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه چامپیۆنس لیگ و به‌شداریی چامپیۆنس لیگ ده‌كه‌ن.
ئینگلته‌را ئه‌مساڵ كۆنترۆڵی هه‌ردوو خوله گه‌وره‌كه‌ی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگی كردووه‌و چوار یانه‌ی به‌شداریی پریمه‌رلیگ هه‌ردوو یاریی كۆتاییه‌كانیان ده‌كه‌ن، تۆتنهام و لیڤه‌رپوڵ یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، ئه‌رسناڵ و چێڵسی یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ.
ئه‌مه گوڕاناریی ده‌كات
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی چامپیۆنس لیگ ئه‌وه‌یه هه‌ردوو پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ راسته‌وخۆ له‌وه‌رزی داهاتوودا به‌شداریی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌كه‌ن.
دیاره دوو یانه پاڵه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مساڵی یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنس لیگ به‌بێ گوێدانه ئه‌نجامی یارییه‌كان دوو یانه‌ی ئینگلیزی ده‌بن، واته دوو یانه‌ی ئینگلیزی له‌م دوو یارییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌وه قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووی هه‌ردوو خوله‌كه‌دا رووبده‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش نه‌خشه‌ی چامپیۆنس لیگ و سه‌ركه‌وتن بۆ چامپیۆنس لیگ ده‌گۆڕن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش شیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له نه‌خشه‌ی یانه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا رووده‌دات و هه‌ردوو خولی فه‌ره‌نساو نه‌مسا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند خاڵێكن ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه روون ده‌كه‌نه‌وه:
*له ئینگلته‌را و پاش ته‌واو بوونی پریمه‌رلیگ (مان سیتی، لیڤه‌رپوڵ، تۆتنهام، چێڵسی) خۆیان راسته‌وخۆ بۆ چامپیۆنس لیگ سه‌ركه‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ بۆ ئه‌وان هیچ سودێكی نییه.
*ئه‌و هۆكاره‌ی كه یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئینگلیزییه‌و هه‌ردوو یانه‌كه‌ی یاریی كۆتاییش خۆیان له خولی ئینگلیزییه‌وه بۆ چامپیۆنس لیگ سه‌ركه‌وتوون، سومه‌ندی یه‌كه‌م به‌پێی مه‌رجه‌كانی چامپیۆنس لیگ یانزهیهمینی ریزبه‌ندیی ئه‌وروپا (خولی نه‌مسا) و یانه‌ی رێدبۆڵ سالزبۆرگ ده‌بێت كه راسته‌وخۆ ده‌گاته قۆناغی گروپه‌كان و یانه‌ی لاسك لینزی دووه‌م به‌شداری پله‌ی ئۆفی چامپیۆنس لیگ ده‌كات.
* له‌م رووداوه‌ی كه ئه‌مساڵ له هه‌ردوو خولی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگدا روویداوه و چوار یانه‌ی ئینگلیزی یاریی كۆتاییه‌كانیان ده‌كه‌ن، گۆڕانكارییه‌كه نه‌خشه‌ی به‌شدارییكردن له وه‌رزی نوێ‌دا زیاتر له یۆرپالیگدا ده‌بینرێت به‌وه‌ی:
*یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌رسناڵ جامه‌كه بباته‌وه ئه‌وا خۆی ده‌گاته‌وه چامپیۆنس لیگ و هیچ گۆڕانكارییه‌كی تر روونادات و ئه‌رسناڵ ده‌بێته پێنجه‌م یانه‌ی ئینگلیزی به‌شداریی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ.
*دووه‌م:ئه‌گه‌ر چێڵسی بووه پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ ئه‌وا:
-چونكه خۆی راسته‌وخۆ له پریمه‌ر لیگه‌وه بۆ چامپیۆنس لیگ سه‌ركه‌وتووه، هیچ سودێكی لێ وه‌رناگرێ.
-له‌م حاڵه‌ته‌دا خولی فه‌ره‌نسا سوودمه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی دوویانه‌ی راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی گروپه‌كان سه‌ربكه‌ون و سێیه‌میش به‌شداریی پله‌ی ئۆف بكات، سێ كورسی بۆ خولی فه‌ره‌نس ده‌بێت نه‌ك دوو كورسی و نیو، واته هه‌رسێ یانه‌كه‌ی یه‌كه‌م تاسێیهمی خولی فه‌ره‌نسا راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه قۆناغی گروپه‌كان.
خاڵێكی زۆر گرنگی تر كه ئه‌سته‌م بوو رووبدات ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مساڵ چوار یانه‌ی ئینگلیزی بۆ دوو یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ و چامپیۆنس لیگ سه‌ربكه‌ون، دوویانهیان دوو جامه‌كه ببه‌نه‌وه گه له خولی ئینگلیزییه‌وه بۆ چامپیۆنس لیگ سهرنهكهوتبن، ئه‌وا:
-1چواره‌می خولی ئینگلیزی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ چامپیۆنس لیگ لاده‌برێت.
-2ئه‌و دوویانه ئینگلیزییه‌ی دووجامی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگیان بردووه‌و ده‌بنه چواره‌م و پێنجه‌م یانه‌ی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتوو بۆ چامپیۆنس لیگ، چونكه مه‌رجه‌كانی به‌شداریی كردنی یانه‌كانی ئینگلته‌راو ئیسپانیا‌و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه نابێت له پێنج یانه‌یان زیاتر به‌شداریی چامپیۆنس لیگ بكه‌ن، ئه‌مه بۆ چوار خوله‌كه‌ی تریش هه‌روایه، له‌م حاڵه‌ته‌دا چواره‌می ریزبه‌ندیی ئه‌و خولانه زیان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه رووبدات.
73 جار بینراوە