سەرەکی » ئابووری » عیراق بڕیارێك له‌ باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانه‌وه‌ ده‌دات

عیراق بڕیارێك له‌ باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانه‌وه‌ ده‌دات

حكومه‌تی عیراق بڕیارێك له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیارانه‌وه‌ ده‌دات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی بڕیاره‌كه‌ لیژنه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێژه‌ی زیانه‌كان ده‌كات و پاشان بڕیار له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ ده‌درێت.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زیری كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنراوه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جووتیارانه‌ی ده‌غڵ و دانیان سوتاوه‌.
وتیشی: «ته‌نیا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ دراوه‌و هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ نه‌دراوه‌، چونكه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت لیژنه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رێژه‌ی زیانه‌كان بكات، پاشان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت».
راشیگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه‌ قه‌ره‌بووه‌كه‌ جووتیارانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ به‌شی زۆری زیانه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ده‌وروبه‌ری موسڵ و كه‌ركوك.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە نێوان ئابووری و سیاسەت و كەشوهەوادا

سوتانی دارستانەكانی ئەمازۆن لە بەرازیل زۆر بە خێرایی لە قەیرانێكی ...