سەرەکی » هەمەڕەنگ » داری تەمەن بۆ مامی گەورە

داری تەمەن بۆ مامی گەورە

هونەرمەند مامۆستا كامەران جەراح-ی شێوەكار لەدوا كاریدا كە بەبۆنەی كۆچی دوایی مامی گەورە كێشاویەتی، تابلۆیەکە تایبەت بەوێنەی قۆناغەكانی تەمەنی مام جەلال، بەڵام لەچوارچێوەی كاری هونەریدا، بۆئەو مەبەستەش كامەران جەراح هەر وێنەیەكی قۆناغەكانی تەمەن و خەباتی مامی لەقەدو لق‌و چڵ‌و گەڵای پێرەداری شۆڕش و تێكۆشان نەخشاندووەو ناونیشانی ئەو كارە هونەرییەشی ناوناوە (كۆیەو كۆسار ماڵئاویت لێدەكەن مامە گیان).
دیارە پێشتریش ئەو شێوەكارە زۆر كاری ناوازەی بۆ بەرزیی شەهیدان نەخشاندووەو هەر لەساڵی 1984ەوە ساڵانە لەیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانیی کوردستاندا چالاكی هەبووە.بەڵام لەم كارەیدا كە بۆمەرگی مام جەلال کێشاویەتی زۆر تایبەتەو كاتی زۆری ویستووە.
دێدەوانی یەعقوب
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*