سەرەکی » هەواڵ » فراكسیۆنی سەوز: قەرەبووكردنەوەی جووتیاران

یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی (نوێنەران) كرد

فراكسیۆنی سەوز: قەرەبووكردنەوەی جووتیاران

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوە و فراكسیۆنی سەوز یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و تێیدا داوای «قەرەبووكردنەوەی جووتیاران» دەكات.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، ئارەزوو مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كرا، هەروەها گفتوگۆیەكی زۆر لەبارەی پاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كرا، بڕیاریشە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا دەنگ لەسەر ئەو بابەتە بدرێت. راشیگەیاند: ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران سوورین لەسەر ئەوەی دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و نەینەواش بكرێت.
لەبارەی كێشەی جووتیاران و سووتاندنی دەغڵودانەكانیانەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئێمە وەك فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ ئەوەی قەرەبووی سەرجەم جووتیارانی زیانلێكەوتوو بكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد «ئیمزای پێویستی پەرلەمانتارانمان بۆ ئەو مەبەستە كۆكردەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رەزامەندیی لەسەر داوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دەنگ لەسەر ئەو یاداشتە بدرێ و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت بۆ جێبەجێكردن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

30یەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت

لە تونس، بەدروشمی (لەپێناو میدیایەكی ئازاددا) (30)یەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ...