سەرەکی » ئابووری » وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان..

وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان..

وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان به‌ده‌ست كه‌می فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت

وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری پیشه‌ جیاواز خانه‌نشین ده‌كرێن و هیچ كه‌س له‌ شوێنیان دانامه‌زرێته‌وه‌، به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌رپڕوژه‌كه‌ كه‌وتووه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار ئه‌بو به‌كر حه‌مه‌د لێپرسراوی وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان كه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌بایه‌، نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌می فه‌رمانبه‌ر و پشتگوێ خستنی ئامێره‌كانییه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با تێیدا كه‌میكردووه‌.
وتیشی: له‌ئێستادا وێستگه‌كه‌ پێویستی به‌ شه‌ست پیشه‌ی جیاواز هه‌یه‌ و چه‌ندین جار داوامان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رز كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌ به‌هانه‌ی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی پلانی دامه‌زراندن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌دراوه‌ته‌وه‌.
لێپرسراوی وێستگه‌ی كارۆئاوی دوكان راشیگه‌یاند: ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتری به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وێستگه‌ كارۆئاوییه‌كان بدایه‌، چونكه‌ كاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له‌و وێستگانه‌ وزه‌ی پاكه‌ و زیان به‌ژینگه‌ ناگه‌یه‌نێت.
ویستگه‌ی كارۆ ئاوی دوكان له‌ ساڵانی 1979 دامه‌زراوه‌ و توانای به‌رهه‌م هێنانی 400 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێكی له‌كار كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌نها نزیكه‌ی 270 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...