سەرەکی » هەواڵ » هاوشێوەی کارەساتی ئالان کوردی لە نێوان مەکسیک و ئەمریکا

هاوشێوەی کارەساتی ئالان کوردی لە نێوان مەکسیک و ئەمریکا

ئەو وێنەیەی دوێنێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژانسەکانی دەنگوباسی لە سەرتاسەری جیهان تووشی شۆک کرد، کارەساتی ئالان کوردی تەمەن 3 ساڵانی وەبیرهێناینەوە، کاتێک ساڵی 2015 تەرمەکەی لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزرایەوەو وێنەکەی بوو بە سیمبولی ئازار و مەینەتی کۆچ و کۆچبەران. بەڵام ئەمجارە لە کات و شوێنێکی دیکە ئەو رووداوە دووبارە بۆوە و بریتییە لە وێنەی کۆچەرێکی سلڤادۆری و کچە دوو ساڵانەکەی، کە لە رووبارێکی نێوان مەکسیک و ئەمریکادا خنکاون.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە: ئۆسکار رامیریزتی تەمەن 25 ساڵ لەگەڵ ژنە 24 ساڵانەکەی و کچە 2 ساڵانەکەی، هەوڵیانداوە لە سلڤادۆرەوە بەرەو ئەمریکا کۆچ بکەن. بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمریکا رێگەکانی کۆچکردنی توندتر کردووە، خێزانەکە رێگەی تریان گرتۆتەبەر، بۆیە رۆژی یەکشەممەی رابردوو بڕیاریانداوە رووباری ریۆ گراندی لە نێوان مەکسیک و ئەمریکا ببڕن. لەو کاتەدا باوکەکە منداڵەکەی هەڵگرتووە و خستوویەتییە ژێر جلەکانی خۆیەوە، بەڵام تەوژمی ئاوی رووبارەکە، خێزانەکە لێکدادەبڕێت و باوک و منداڵەکە بەبەرچاوی دایکەکەوە نوقم دەبن.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

 143 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*