ناڵە شكێنە

لەتیف فاتیح فەرەج

1

زۆر جار مرۆڤ نازانێ‌ لە سەر چی هەڵوەستە بكات، ئەمە نەك لەبەر نەبونی بابەت نا لەبەر ئەوەی نازانی لە نێوان دەیان بابەتا چی هەڵبژێری بۆ قسە كردن، دەردی كۆمەڵایەتی، پرسی سیاسی، بەدبەختی رۆژ، كێشەوگرفتەكان، یادكردنەوە یان چی، نازانم بۆ لە نێوان سەردانی دوو كەسایەتی سیاسی وئەدەبی دیاری شارە حەیاتەكە كە لەمماوەیە سەرم لێدان، بڕیارم دا ئەوان ناو لەسەر حەسەن زیرەك بنووسم، ئەو حەسەن زیرەكەی موحەمەد سدیق موفتی زادە لە بارەیەوە دەڵێت:
زیرەك زۆرت كرد خزمەتی هونەر – ژینت لە پێناو هونەر بردە سەر
باوەكولە ژین نەحەسایەوە – پەژارەت زۆر دی زۆر چەوسایەوە
رۆژگارت ساێ‌ بە بێ‌ غەم نەبوو –بەڵام لە هونەر هیچت كەم نەبوو

2
حەسەن زیرەك ئەو دەنگەیە كە زۆر ئەستەمە كۆتای بێت، ئەو هەمیشە بەبەرزی و زوڵاڵی دەمێنێتەوە، بۆمنێك كەهونەر لە روانگەی نەتەوەیشەوە سەیر دەكەم، زیرەك كوردی وێژێكی رەسەن و خاوەن دەنگ و ئاوازێكی كوردەواریانەیە، ئەو هونەری گۆرانی وتنی بە جۆرێك بردوەتە نێو هەموو ماڵێكی كوردەواریەوە كە خوێنەوارو نەخوێنەوار، مەدەنی وخەڵكی دەرو دەشت هەڵوەستەی لەسەر بكەن، هەر كا ت بە وردی گوێ‌ لە گۆرانیەكانی حەسەن زیرەك دەگرم جگە لەوەی كورد بوونم بیر دەكەوێتەوە، بە هەمان ئەو زمانەش گۆرانیەكان دەژنەوم كە لیپن لە وشەی رەسەنی كوردەواری، ئاخر لە ئەحمەدی قایەشدا كوردبوون دەبیستم، بەڵام بە توركی، ئەمە جیاوازیەكی زۆرە، هەڵبەت بە بینینی بارودۆخەكەشەوە، ئەگەر هونەر ئاوا سەیر بكرێت كە هونەری دەشتو هونەری شار هەیە، هونەری كلاسیك و هونەری مۆدێرن و سەرو تر هەیە زیرەك تێكەڵەیەكی سەیرە لە دوێنێ‌ و ئەمڕۆو ئایندە، ئەو هی دەشتیشەو هی شاریش.

3
تەیری بێ‌ دانەوئاوم – پەروانەی باڵ شكاوم
لەورۆژەی لێت بڕاوم – رەش بوە جەرگ و هەناوم
زیرەك بەو زمانەسادەیە گۆرانی بۆ یارەكەی دەڵێت، ئەمە لە بنەڕەتا دەكرێ‌ وەك فۆلكلۆر، وەك ئاوازی دەشت، سەیر بكرێت، بەڵام شێوازی وتنەكەی دەبێتە هونەرێكی شاری، بەوەش جۆرێك لە نەمری بۆ خۆی تۆمار دەكات، ئەوەی بە لای منەوە جێی هەڵوەستەیە ئەوەیە حەسەن زیرەك چۆن ئەو هەموو ناوەكوردیانەی لە گۆرانیەكانیدا كۆكردوەتەوە، ناوی كوردی كچانە، جگە لە ناوی فاسی و عەرەبی، كە من بڕوادەكەم هیچ هونەرمەندێكی كورد هێندە ناوی كچانەی نەهێناوە، بە كورتی و بەكوردی زیرەك مایەی ئەوەیە كە هەندێ‌ جار ئەگەر بە كورتیش بێت بگەڕێینەوە سەری.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كه‌ریم كابان

1 قه‌ت نه‌ده‌ی‌ ئازاری‌ گیانی‌ مه‌ست و بێدارانی‌ شه‌و خۆت ...