سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » كێی‌ به‌ڕێزت؟

كێی‌ به‌ڕێزت؟

+ ئه‌له‌و ریفراندۆمه‌؟
ـ گیان ئه‌مركه‌.
+ ئه‌رێ‌ بۆ وات لێ‌ كردین به‌قوربان؟
ـ كێی‌ جه‌نابت؟
+ دووزخورماتوو.
*****
ـ حساباته‌كه‌ت عه‌زێتت نادا حكومه‌ت گیان؟
+ كێی‌ به‌ڕێزت؟
ـ هاووڵاتیم.
+ نه‌وه‌ڵـڵا هیچ عه‌زێتم نادات.. بۆ؟
ـ رۆحی‌ ئێمه‌ی‌ ده‌رهێناوه‌.
*****
+ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوار.
ـ كێم له‌گه‌ڵه‌؟
+ ژنم.. ژنی‌ مافخوراو.. ئه‌ڵێم بۆ لێمان ناپرسی‌؟
ـ پێم وتووه‌ ئاگای‌ لێت بێ‌.
+ به‌كێت وتووه‌ قوربان؟
ـ به‌ پیاو.
*****
+ ئه‌رێ‌ تۆ هه‌ر ئه‌م دیوه‌ خراپه‌ت هه‌یه‌؟
ـ چی‌ بكه‌ین خوا هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ داوه‌.. ئه‌مركه‌ چیت ئه‌وێ‌؟
+ ئه‌ڵێم تۆزێ‌ ره‌حمت بێ‌ ئه‌م كورده‌ش گوناحه‌.
ـ كوێت داوا كردووه‌ عه‌زیزم؟
+ ماڵی‌ رۆژگارخان نییه‌؟
ـ نه‌خێر خه‌په‌ گیان. خه‌سته‌خانه‌ی‌ سیله‌كه‌یه‌.
*****
ـ شه‌قیش به‌ریت ناڕۆم.. ئه‌بێ‌ به‌و داخه‌وه‌ بتنێمه‌ چاڵ.
+ كێی‌ تۆ؟
ـ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*