سەرەکی » مانشێت » قوربانییەكانی رووداوەكانی هاتوچۆ روو لە زیادبوونن

قوربانییەكانی رووداوەكانی هاتوچۆ روو لە زیادبوونن

لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان‌، روویانداوە‌و ژمارەیەك قوربانییان لێكەوتۆتەوە، بەدیاریكراویش شەوی 5\6/7، رۆژی 3/7، دوێنێش 8/7 لە سێ رووداوی هاتوچۆدا 8 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و 10 كەسیش برینداربوون.
سایتی رەسمیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لەچەند پۆستێكدا لە فەیسبووك، رووداوەكانی هاتوچۆی چەند رۆژی رابردووی خستۆتەڕوو، لەڕووداوەكاندا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكیش برینداربوون. شەوی هەینی 5\6/7 لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە نزیك پاركی هەواری شار لەسلێمانی، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە دوو برا بەناوەكانی (شوان و رەند)ی تەمەن پێنج ساڵ و شەش ساڵ، گیانیان لەدەستداو باوك‌و دایكیشیان بەناوەكانی (رەوا تەهاو خونچە فازڵ) برینداربوون.
لەبارەی رووداوەكانەوە، وتەبێژو بەرپرسانی هاتوچۆی سلێمانی، لەلێدوانەكانیاندا ئەوەیان ئاماژەپێكردووە كە زۆریی رووداوەكان بەهۆی پابەندنەبوون‌و نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی‌و خراپیی بەشێكی رێگەوبانەكان‌و بەتایبەتیش تیژڕەوییەوە، روودەدەن. لەبارەی رووداوەكەی نزیك پاركی هەواری شاریش، بەرپرسانی هاتوچۆی سلێمانی رایانگەیاندووە كە رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری شۆفرلێت‌و ئۆتۆمبیلێكی كامریدا روویداوە، بەجۆرێك ئۆتۆمبیلە شۆفرلێتەكە بەخێراییەكی زۆر لە تونێلی پێشڕەوەوە بەتەنیشت پاركی هەواری شاردا هاتۆتە خوارەوەو خۆی بە كامرییەكەدا كێشاوە، هۆكاری رووداوەكەش نەمانی ئیستۆپ بووە لە شۆفرلێتەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...