سەرەکی » هەواڵ » سوپاس و پێزانین

سوپاس و پێزانین

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان…
بەناوی خۆم و بنەماڵەكەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بەرپرسانی حكومی و حزبی لەهەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حكومی و حزبی لەعیراق و نوێنەری نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان و كونسوڵ و دیپلۆماتكارانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حزبیی حزبە كوردستانییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و كەسایەتییە ئاینی و كۆمەڵایەتی و عەشایەرەكانی كوردستان و عیراق و سەرجەم فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەم بەهەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانەوە، چ لە كاتی مەراسیمی بەخاكسپاردنی لە وڵاتی نەمسا، چ لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەشداربوون لە پرسەی خاتوو (هێنرێتا).
هاوكات سوپاس پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دۆست و ئازیزانەش هەیە كە بە رێگەی تەلەفۆن و نامە و ئیمەیڵ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هاوخەمی خۆیان نیشاندا و بەشێكی زۆر لە خەم‌و ئازارەكانی ئێمەیان كەمكردەوە، سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداریی هەموو لایەكتان دەكەین.

سەعدی ئەحمەد پیرە
ئاكۆ پیرە
تارا پیرە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...