سەرەکی » مانشێت » تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە

تا كۆتایی ئەم مانگە سەرجەم حاجییان دەگەڕێنەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی؛ گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجییان

17 / 8 / 2019

فۆتۆ: راگەیاندنی فڕۆكەخانە

دوێنێ 17/8/2019، یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕانەوە هەرێم.
دانا محەمەد سەعید بەڕێوەبەری راگەیاندن ‌و پەیوەندییە گشتییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: یەكەمین كاروانی حاجییان كە دوێنێ گەڕانەوە، ژمارەیان 376 حاجی بوو، ئەمەش لە كۆی 3815 حاجی بوو كە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەشتی حەج-یان كردبوو لە حاجیانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، پارێزگاكانی كەركوك و دیالە، قەزای خورماتوو، وتیشی: بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن لایەنی پەیوەندیداری حەج و عەمرەوە دیاریكراوە، بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە، یان سەرەتای مانگی داهاتوو سەرجەم حاجییان بگەڕێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...