سەرەکی » وەرزش » خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای بردۆته‌وه‌

خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای بردۆته‌وه‌

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌وروپا ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌وروپای بردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ دزه‌كردنی زانیاریه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌ی‌ تۆتۆ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ زانیارییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا تایبه‌ت به‌ خه‌ڵاته‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ دزه‌ی‌ پێكراوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ بردۆته‌وه‌.
له‌ماوه‌ی‌ رابردوو یوفا پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ئه‌وروپای ئاشكرا كرد كه‌ لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ڤان دایك ركابه‌ری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌ مێسی به‌ كۆكردته‌وه‌ی‌ 252 خاڵ به‌ باشترین یاریزان دیاری كراوه‌و پێش ڤان دایك كه‌وتووه‌ كه‌ 224 خاڵی پێدراوه‌و كریستانۆ رۆناڵدۆش به‌ 181 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دا هاتووه‌.,
وابڕیاریشه‌ رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ ناكات

ئه‌لیگا مانانگۆی كینی و پاڵه‌وانی جیهانی راكردنی 1500 مه‌تر رایگه‌یاند ...