سەرەکی » ئابووری » بۆچی به‌غدا ناردنی پاره‌ دواده‌خات؟

بۆچی به‌غدا ناردنی پاره‌ دواده‌خات؟

یەکەی ئابووری

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ هه‌یه‌.

چه‌ند رۆژێك ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وت
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ له‌دوای 20 مانگه‌وه‌ ئه‌و بڕه ‌پاره‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ بیخاته‌ سه‌ر حسابی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یخاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به ‌به‌راوورد به‌ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵ چه‌ند رۆژێك ناردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.
وتیشی: «وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ رووی داراییه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌یه‌ وه‌زاره‌تێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێنرێت، بۆیه‌ له‌ریزبه‌ندی خشته‌ی خۆیدا له‌دوای 20 مانگه‌وه‌ جێگری كردوه‌.

هیچ كێشه‌یه‌ك نییە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید راشیگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ لایه‌ن حومه‌تی عیراقه‌وه‌ نییه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌زووترین كاتدا پاره‌كه‌ی به‌غدا بخرێته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خاوبۆته‌وه‌و له‌ 5ی ئابه‌وه‌ ته‌نها مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردوه‌.
ماوەی حەوت مانگە حكومەتی عیراق مانگانە بڕی 453 ملیار دینار وەكو موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەكی وەكو موچەی پێشمەرگە رەوانە نەكردوە كە بڕەكەی 68 ملیار دیناری مانگانەیە.
بەوتەی پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی داراییش، لەئێستادا پەرلەمانتارانی عەرەب لەسەر ئەو كۆكن كە ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ نەكات، ئەوە لەیاسای بودجەی 2020 ناردنی موچەی فەرمانبەران هەڵدەوەشێننەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی بنیادنانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا پڕۆژەی یاسای ...