سەرەکی » هەواڵ » حزبە كوردستانییەكان بە لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا دەكەنپەڕە 3

حزبە كوردستانییەكان بە لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا دەكەن

حزبە كوردستانییەكان لە خورماتووش بە لیستێكی هاوبەش بەشداریی دەكەن

كەركوك، كوردستانی نوێ

حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك بڕیاریاندا بە لیستێكی هاوبەش بە ناوی لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بكەن.
پەیامی حزبە كوردستانییەكان
دوێنێ كۆبوونەوەی هاوبەشی حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی پارێزگاكە بەڕێوەچوو.
دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا پەیامی حزب و لایەنە كوردستانییەكانی پارێزگای كەركوك خوێندرایەوە. لە بەلاغی هاوبەشدا حەوت خاڵ خرانەڕوو. لەوانە: سەرجەم حزبە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە بڕیاریاندا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بە لیستێكی هاوبەش بەشداریی بكەن بە ناوی لیستی (كەركوكی كوردستانی).
لە خاڵێكی تری بەلاغەكەدا هاتبوو: داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەین لە نزیكترین دەرفەتدا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكات و كاندیدی لیستی برایەتی وەك پارێزگاری كەركوك ناوزەد بكرێت. ئاماژەبەوەشدراوە «كۆبوونەوەكان لەگەڵ یونامی بەردەوام دەبن بۆ پاڵپشتی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك». هەروەها «داوا لە هاونیشتمانیانی كەركوك دەكەین بەتایبەت كوردستانیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماری بایۆمەتری بكەن و كارتی دەنگدان دەربكەن».

یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان هەمواربكرێتەوە
حزبە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك داواشیان لە سەركردایەتیی حزبە كوردستانییەكان كرد «كۆبوونەوەی لوتكە بكەن بۆ پاڵپشتیی لەم بڕیارە گرنگە». جەختیشیان لە «هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان» كردەوە.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی باشبوو، وتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكرد، بەڵام پێشتر لەلایەن حزبی شیوعی-یەوە قسەیان لەگەڵدا كرابوو.

حزبە كوردستانییەكان لە خورماتووش لەسەر یەك لیستی رێكەوتن
هەردوێنێ لە بارەگای مەڵبەندی خورماتوو حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە خورماتوو كۆبوونەوە.
مەلا كەریم شكور بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرین بە PUKmedia ی راگەیاند: وەك حزبە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێكەوتین كە بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا بكەین و لەگەڵ لیستێكی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین ئیئتیلاف دروستبكەین، وەك سەرجەم حزبە كوردستانییەكان دوو كاندیدمان هەبێ.
شایانی باسە، بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەبچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

توركیا پابەندی ئاگربەست نابێت

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: توركیا پابەندی ئاگربەست ...