سەرەکی » ئاراستە » گوندەکانی دۆڵی شاورێ گوندی گوڵانپەڕە 3

گوندەکانی دۆڵی شاورێ گوندی گوڵان

ئا : ئەسعەد شاوری

بەشی دووەم

یەكێكە لە گوندەكانی دوڵی شاورێ و دەكرێت بە جوانترین و دڵگیرترین گوند لە ناو گوندەكانی دوڵی شاورێ دابنرێت
گوندی گوڵان لە ڕووی جوگرافیەوە كەوتوتە ٤٥ كم باكوری ڕۆژئاوای ڕانیە، چیاكانی بێترخێن و ماكۆك گوندەكەیان لە باوەش گرتوە و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی سەركەپكان و قەزای ڕانیەیە
ژمارەی دانیشتوانی لە هاوین لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠كەس دەبیت كە زیاتر لە ٢٠٠ ماڵ پێك دێت و لە زستاندا بە هۆی نەبوونی خوێندنگای دواناوەندی خەڵكی گوندەكە ڕوو دەكەنەوە ڕانیە و تەنها ٥٠ ماڵ لە گوندەكە دەمێنەوە
گوندی گوڵان خاون چەندین شوێنەواری مێژوویی كۆن و سەردەمی شارستانیەتی مادەكان و سۆمەری و ئەكەدیەكانە، هەر بە پێی ئەو شوێنەوارانە ژیان لەم گوندە ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مەسیح و لە كاتی فتوحاتی ئیسلام بۆ ناوچەكە لە سەردەستی شاهور شا لەشكری ئیشلام لە بناری بێترخێن توشی شكست بووە و تا ئێستاش ئێسك و پرسوكی هەزاران كەس شوێنەواری ماوە كە هی ئەو كاتەی فتوحاتی ئیسلام بووە
ناوی گوندی گوڵان بە پێی گێڕانەوەی پیرو بە ساڵاچوان و سەرچاوە مێژویەكان لە (كۆڵان) وە هاتوە
لە سەردەمی كۆن كۆڵانێك لە دەربەندی ڕانیەوە دروست كراوە درێژ بۆتەوە تا گوڵان و تا ئێستاش شوینەواری ئەم كۆڵانە ماوە
گوندی گوڵان لە ڕووی گەشت و گوزارەوە گوندێكی جوان و دڵرفێن و خاوەن سەرچاوەی ئاوی سروشتی سازگارە و خەڵكی لە هەر چوار وەز بۆ گەشت و سەیران سەردانی ئەكەن بەمەبەستی بەسەربردنی كاتەكانیان
لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە گوندێكی كراوەیە، جیاوازییە دینی و سیاسییەكان تێیدا جێگایان دەبێتەوە و خەڵكی بە ئاشتی و هەماهەنگی نێوانیان و هاوكاریكردنی یەكتری ژیان دەگوزەرێنن
كاری هەرەوەزی لە نێوان خەڵك و بەتایبەت بۆ خزمەتكردنی چاكەی گشتی و بەرژەوەندی گشتی گوندەكە لە ئاستێكی باڵادایە و بەشێكی پڕۆژە و پێداویستییەكانی گوندەكە لەو داهاتە خەرجدەكرێت كە خەڵكی گوندەكە بە ئارەزووی خۆیان بۆ خزمەتی گوندەكەیان دەیبەخشن
بابەتی دابەشكردنی سەرچاوەی ئاوی گوندەكە بەسەر دانیشتواندا لە دێر زەمانەوە بە سیستەمێكی تایبەتی گوند ڕێكخراوە و ساڵانە كەسێك یاخوود چەند كەسێك بۆ سەرپەشتیكردنی ئاوی ئاودێری و هەروەها ئاوی خواردنەوەی گوندەكە دیاریدەكرێن كە پێیان دەوترێت ”میراو” وە خەڵكی گوێڕایەڵی ئەو سیستەمە دەبن كە لەلایەن میراوەكانەوە بۆ دابەشكردنی ئاوەكە پەیڕەو دەكرێیت، هەروەك بۆ بابەتی ئاژەڵداری و لەوەڕاندنی ئاژەڵەكان بەهەمان شێوە خەڵكی گوند پەیڕەو لە ڕێگا و شێوازی تایبەتی خۆیان دەكەن جا یان بە نۆبەت (نۆرە) ئاژەڵەكان دەلەوەڕێنن لە لەوەڕگاكان یاخوود كەسێك بەناوی ”گاوان” بۆ ئەو مەبەستە بەكرێ دەگرن
لە شوڕشەكانی كوردستان گوندەكە هەمیشە جێگا و پێگەی شۆڕشگێڕان بووە و خەڵكەكەشی پێشمەرگە و هاوكاری پێشمەرگە بوون و لە شوڕشەكانی كوردستان خاوەنی دەیان شەهید و كەمئەندامی سەنگەرن و چەندین جار لە لایەن ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێڕاقەوە سوتێندراوە و خەڵكەكەی بە زورە ملێ ڕاگوێزراوە
لەبەر هەموو ئەو هۆكارانەی سەرەوە و چەندان هۆكاری دیكە، زۆر پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگاكانی ئاوڕی زیاتر لە گوندەكە بدەنەوە و خزمەتی زیاتری بكەن، بەتایبەت لەڕووی گەشتیارییەوە دەكرێت بكرێت بە ناوچەیەكی گەشتیاری دڵگیر كە هەم بۆ خەڵكی ناوچەكە و بۆ داهاتی نیشتیمانیش سوودی زۆری دەبێت. هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات هەوڵی زۆر جددی بدات تاوەكو تۆڕەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل بۆ گوندەكە و تەواوی دۆڵی شاورێ دابین بكرێت چونكە لە ئێستادا پێداویستییەكی یەكجار گرنگ و پێویستە بۆ خەڵكی ناوچەكە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...