سەرەکی » ئابووری » هه‌وڵی زیادكردنی پشكی كورد ده‌درێت

هه‌وڵی زیادكردنی پشكی كورد ده‌درێت

نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عیراق زیاد بكه‌ن و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: «كورد مافی خۆیه‌تی ئه‌و پشكه‌ زیاد بكات».
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپەڕی‌ PUKmediaی راگه‌یاندوە: پێشتر پشكی له‌ 17 % بۆ هه‌رێم له‌ بودجه‌ به‌ رێككه‌وتنی سیاسی كراوه‌، هه‌روه‌ها رێژه‌ی 12.62 % پشكی هه‌رێمیش له‌سه‌ر بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق به‌ بڕیاری سیاسی كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌لایه‌ن ئاماری ناوه‌ندییه‌وه‌ ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتووه‌، رێژه‌ی كورد له‌ عیراق 13.92 %، بۆیه‌ وه‌ك نوێنه‌رانی كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق بكه‌ین به‌و رێژه‌یه‌، چونكه‌ كورد مافی خۆیه‌تی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌ بودجه‌ی عیراق بۆ ته‌رخان بكرێت.
وتیشی: «هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشكی كورد له‌ بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو زیاد بكه‌ین، چونكه‌ مافی كورد خۆیه‌تی و ئه‌و رێژه‌یه‌ی پشتر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ دانرابوو بڕیاری سزای سیاسی بوو، هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نه‌بوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی بنیادنانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە میانی دانیشتنی هەفتانەی خۆیدا پڕۆژەی یاسای ...