سەرەکی » مانشێت » حاكم قادر: گفتوگۆ و دانوستان گونجاوترین بژاردەیە هەدەپە: غیابی سەرۆك مام جەلال بە پڕۆسەی ئاشتییەوە دیارەپەڕە 16

حاكم قادر: گفتوگۆ و دانوستان گونجاوترین بژاردەیە هەدەپە: غیابی سەرۆك مام جەلال بە پڕۆسەی ئاشتییەوە دیارە

دوێنێ، وەفدێكی هاوبەشی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)‌و تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (كەجەدە) بەسەرۆكایەتیی سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە‌و وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتیی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، پەیوەندیی نێوان هەردوولا‌و پرۆسەی سیاسی لەباشوورو باكووری كوردستان‌و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. سەبارەت بەو پرسە، حاكم قادر، رایگەیاند: سەردان‌و كۆبوونەوەی هاوشێوە بۆ جۆشدانەوەی پەیوەندییەكان‌و ئاگاداربوون لەگۆڕانكاری‌و بیروڕا گۆڕینەوە، گرنگە، وتیشی: «یەكێتی، بڕوای لەمێژینەی بەخەباتی گەلەكەمانە لەبەشەكانی تری كوردستان بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانە‌و دیموكراسیانەی پرسی رەوای گەلی كوردستان‌و چەسپاندنی مافە دیموكراسی‌و نەتەوەییەكانی، پشتیوانیی خەباتی گەلەكەشمان بەڕێگای ئاشتی‌و دیموكراسی‌و مەدەنی، ستراتیژە لای یەكێتی، ئاشكراشە نەخشەڕێگای گفتوگۆو دانوستان گونجاوترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی رەوای گەلی كوردستان‌و ئەزموون‌و رووداوەكانی رابردووش، سەلماندوویانە، وڵاتان چەند بەهێزبن، ناتوانن بەزەبرو زەنگ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ هێنانەدی مافەڕەواكانی‌و خەباتی دیموكراسی، بشكێنن».
لای خۆیشییەوە، سەزای تەمەللی، هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال-ی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی‌و چارەسەری دیموكراسیانە‌و ئاشتیانەی پرسی رەوای گەلی كوردستان لەباكوور، بەمێژوویی‌و گرنگ ناوبردو رایگەیاند: «غیابی مام جەلال لەسەر پرۆسەی ئاشتی‌و چارەسەری پرسی گەلی كوردستان، هەست پێدەكرێ». وتیشی: درێژەدەدەین بەخەبات بەشێوازی ئاشتی‌و دیموكراسیانە بۆ سەلماندنی مافەكانی گەلی كوردستان لەباكوور. هەروەك سوپاسی پشتیوانی‌و هەڵوێستی یەكێتی-یان كرد بۆ چارەسەركردنی پرسی گەلی كوردستان بەڕێگای دیموكراسی‌و ئاشتیانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: رێگە بە كۆمەڵكوژی و هێرش بۆ سەر كورد نەدرێ

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازیكرد ...