سەرەکی » دۆسێ » نەتانیاهۆ:دۆڵی ئوردن دەخەینە سەرئیسرائیل

عەرەب تووڕە دەكات

نەتانیاهۆ:دۆڵی ئوردن دەخەینە سەرئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، گەر هەڵببژێردرێتەوە، ناوچەكانی كەناری خۆرئاوا چۆڵناكات و دۆڵی ئوردون و باكووری دەریای مردووش دەخاتە سەر ئیسرائیل، حكومەتی ئوردونیش لەراگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی كرد و بەپێشێلكردنی ئاشكرای سەروەریی خاكی وڵاتەكەی لەقەڵەمدا.
رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) لە 10ی ئەیلولی 2019 لە زاری بینیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردبووەوە، گەر بە سەرۆك وەزیران هەڵبژێردرێتەوە، ناوچەكانی كەناری خۆژئاوا چۆڵناكات و دۆڵی ئوردون و باكووری دەریای مردووش دەخاتە سەر ئیسرائیل، لەبەرانبەردا حكومەتی ئوردون لەراگەیەنراوێكدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی كرد و بەپێشێلكردنی سەروەریی خاكی وڵاتەكەی وەسفیكرد، ئەم بڕیارەی نەتانیاهۆ هەرزوو لەلایەن بەرپرسانی فەلەستین و هەندێك لەوڵاتانی عەرەبییەوە ئیدانەكرا,
حەنان عەشراوی بەرپرسی كەسێتی دەركەوتوویی فەلەستینی رایگەیاندبوو» لێدوانەكانی نەتانیاهۆ نەك تەنیا پیلانی ئاشتی دوولایەنە، بەڵكو هەموو دەرفەتەكانی ئاشتی ئیسرائیل-فەلەستین هەڵدەوەشێنێتەوە».
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئیدارەكەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، هیچ گۆڕانكارییەك لەسیاسەتی ئەواندا روونادات و پاش هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلیش تێڕوانینی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل-فەلەستین ئاشكرادەكەن.
وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت»كاری جددی دەكەن بۆ دۆزینەوەی باشترین رێگەچارە كە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاشتی و رەخساندنی دەرفەتی باش و سەقامگیرییەكی دوورمەودا بۆ ناوچەكە».
زۆرێك لە وڵاتە عەرەبییەكان، خواستی نەتانیاهۆیان ئیدانە كرد سەبارەت بە لكاندنی بەشێك لە كەناری خۆرئاوا بە ئیسرائیلەوە.
نەتانیاهۆ بەڵێیندابوو، سەروەریی ئیسرائیل بسەپێنێت بەسەر دۆڵی ئەردەن و باكووری دەریای مردوو، گەر لە هەڵبژاردنە گشتییەكاندا سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
بەرپرسانی ئوردن و توركیا و سعودیە، بە توندی ئەو راگەیاندنەی نەتایاهۆیان ئیدانەكرد.
رێكخراوی وڵاتانی عەرەبیش لای خۆیەوە رایگەیاندنەكەی بە «پەرەسەندێكی مەترسیدار و دوژمنكاریی» وەسفكرد.
هەر لەو بارەیەوە، سائیب عورەیقات، دیپلۆماتكاری فەلەستینی رایگەیاندبوو»ئەو جۆرە جموجۆڵانە هاوشێوەی «تاوانی جەنگە» و ئەگەری هەیە «هەموو دەرفەتەكانی ئاشتی» لەگۆڕبنێت.
ئیسرائیل لە ساڵی 1967دا كەناری خۆرئاوای داگیركرد، بەڵام لكاندنی رانەگەیاندبوو بە دەوڵەتی عیبریەوە.
نەتایاهۆ پلانی خۆی لە وتارێكدا كە لەڕێی تەلەفیزیۆنەوە پەخشكرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئاشكراكرد.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارەكەیدا رایگەیاندبوو، هەموو جولەكەنشینەكانی كەناری خۆرئاوا دەخاتە سەر دەوڵەتی عیبری، بەڵام ئەمە پێویستی بە چاوەڕوانییە تا پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە دەمێكە چاوەڕوانی راگەیاندنی دەكرێت بۆ گەیشتن بە رێكەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەكان، ئاشكرادەكرێت.
نەتایاهۆ لەبارەی دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوو رایگەیاندبوو»یەك شوێن هەیە كە دەكرێت لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە دەستبەجێ‌ سەروەریی ئیسرائیلی تێدا رابگەیەنین»، بە دەنگدەرانیشی راگەیاندبوو»گەر لەلایەن ئێوەوە، هاووڵاتیانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی روون بۆ ئەو ئەركە رابسپێردرێم».
نەتانیاهۆ سەركردایەتی لیكودی راستەڕەو دەكات كە لە كێبڕكێكەدا لەگەڵ حزبی «شین سپی» كە سەر بە رەوتی مامناوەندە، كێبڕكێ‌ دەكات.
دوای ئەوەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی پێشوودا بردنەوەی بەدەستهێنا و نەیتوانی حكومەتێكی ئیئتیلافی پێكبهێنێت، هەڵبژاردنی گشتی پێشوەخت لە ئیسرائیل ئەنجامدرایەوە.
تۆم باتمان پەیامنێری (بی بی سی) لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت»راگەیاندنەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی، پێدەچێت یاریدەدەر بێت بۆ پەیداكردنی پشتیوانی زیاتر بۆ راستڕەوی سیاسی».
یائیر لابید، یەكێك لە سەركردەكانی حزبی «شین سپی»، رەخنەی لە لێدوانەكانی نەتانیاهۆ گرت و رایگەیاندبوو»نایەوێت ئەو زەویانەی رایگەیاندووە بخاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام دەیەوێت دەنگی جولەكەنشینەكان بۆخۆی ببات».
بە گوتەی ئەو بەرپرسە»ئەمە فێڵێكی هەڵبژاردنە و فێڵێكی سەركەوتوو نییە، چونكە ئەو درۆیە زۆر ئاشكرا و روونە».
كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی رایگەیاندبوو، پلانەكەی نەتانیاهۆ، یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەكات و بنەماكانی ئاشتی هەڵدەوەشێنێتەوە.
حەنان عەشراوی بەرپرسی دەركەوتووی فەلەستینی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگەیاندبوو»ئەو پلانە نەك هەر تەنیا چارەسەری دوو دەوڵەت، بەڵكو هەموو دەرفەتێكی ئاشتی تێكدەشكێنێت».
زۆرێك لە وڵاتە عەرەبییەكان ئەو لێدوانانەی بنیامین نەتانیاهۆیان ئیدانەكرد سەبارەت بە لكاندنی بەشێك لە كەناری خۆرئاوا.
ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاندبوو»پلانەكە هەنگاوێكی مەترسیدارە، و رەنگە تەواوی ناوچەكە بەرەو توندوتیژی زیاتر ببات».
مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیاش، لێدوانەكانی نەتانیاهۆی بە «ڕەگەزپەرستی» دانابوو كە بە گوتەی ئەو «پەیامێكی ناشەرعی و نایاسایی و دووژمنكارانەی پێش هەڵبژاردنە».
هەروەها شانشینی عەرەبی سعودیەش ئەو رایگەیاندنەی ئیدانەكرد و بە «پەرەسەندنێكی مەترسیدار» دانابوو، داوای سازدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وەزیرەكانی دەرەوەی ئەندامانی ڕێكخراوی هەماهەنگی ئیسلامیشی كردبوو كە ژمارەیان 57 دەوڵەتە.
دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوو، سێیەكی كەناری خۆرئاوایە.
ئیسرائیل لەگەڵ قودسی شەرقی و غەززە و بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا، كەناری خۆرئاوای لە جەنگی حوزەیرانی ساڵی 1967دا داگیركرد.
لە ساڵی 1980 بە رەسمی لكاندنی قودسی شەرقی رایگەیاند، لە ساڵی 1980 بەرزاییەكانی جۆلان، ئەمەش بەبێ‌ ئەوەی بەدرێژایی دەیان ساڵ بۆ ئەو هەنگاوە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەبێت.
بەڵام ئیدارەەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دانی بە هەردوو هەنگاوەكەدانا و سەروەریی ئیسرائیلی بەسەر ئەو دوو ناوچەیەدا پەسەندكرد.
چارەنوسی كەناری خۆرئاوا یەكێك لە گرنگترین لایەنەكانی ململانێی ئیسرائیل فەلەساینی پێكدەهێنێت. ئیسرائیل لە كەناری خۆرئاوا و قودسی شەرقی، نزیكەی 140 جولەكەنشینی دروستكردووە، ئەمەش شەرعەیتی نییە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، هەرچەندە ئیسرائیل لەوەدا دژایەتی دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، ئاماژە بە بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان ...