سەرەکی » وەرزش » سبه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی..

به‌ نیازن سلێمانی كاندید بكه‌ن بۆ له‌ ئامێزگرتنی پاڵه‌وانێتییه‌كی به‌هێز

سبه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی..

سبه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كان له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كات

هەرێز جەمال

شاری سلێمانی دوا جه‌وله‌ی پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی عێراق بۆ گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌ئاستی كچان و كوڕان له‌ ئامێزده‌گرێت .
جه‌وله‌ی سێیه‌م و كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ رۆژانی 19بۆ21ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری سلێمانی و له‌ نێو تراكه‌كانی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌باح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستانی نوێ وتی: ئه‌م دیداره‌ ده‌بێته‌ كارتێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی بنوانین شاری سلێمانی كه‌ به‌ پایته‌ختی گۆره‌پان و مه‌یدانی عێراق ناسراوه‌ كاندید بكه‌ین بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه‌ بڕیاره‌ ساڵی 2020 له‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ داوای پاڵپشتی له‌ به‌رپرسانی وه‌رزشی شاره‌كه‌و هه‌وادارانی یارییه‌كه‌ كرد له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ هاوكارو روویه‌كی جوان پیشانی به‌رپرسانی یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدان و هه‌مووان بده‌ن تاوه‌كو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووی به‌رێوه‌بچێت .
بریاڕیشه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...