سەرەکی » وەرزش » پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ ناكات

ئه‌لیگا پاڵه‌وانی راكردنی 1500

پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ ناكات

ئه‌لیگا مانانگۆی كینی و پاڵه‌وانی جیهانی راكردنی 1500 مه‌تر رایگه‌یاند به‌هی پێكانه‌وه‌ به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ناكات كه‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ دۆحه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و راكه‌ره‌ پێشتر پێكانی له‌ به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی هه‌بوو به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ راهێنان بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆی بۆ مۆندیال ئاماده‌ بكات، به‌ڵام جارێكی تر توشی پێكان بۆوه‌و ئه‌مجاره‌ش پێكانه‌كه‌ی‌ له‌ پاژنه‌ی‌ دایه‌.
ئه‌لیگا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نووسیویه‌تی: من دڵته‌نگم كه‌ ناتوانم له‌ دۆحه‌ به‌رگری له‌ نازناوی راكردنی 1500 مه‌تر بكه‌م، پێكان رێگره‌ له‌به‌رده‌م و هیچ بژارده‌یه‌كم نییه‌ جگه‌ له‌ پاشه‌كشه‌كردن.
ئه‌و راكه‌ره‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری له‌ پاڵاوتنی وڵاته‌كه‌شی نه‌كرد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ مۆندیالی پێشووی بردبۆوه‌ هه‌لی ئه‌وه‌ی‌ پێدرا به‌شداری مۆندیال بكات و هه‌وڵ بدات پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات، به‌ڵام پێكان رێگه‌ی‌ پێنه‌دا.
كینیه‌كانیش هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن تیمۆسی شیرۆیتی پاڵه‌وانی خولی ئه‌ڵماسی ئه‌مساڵ یاخود جۆرج مانانگۆی پاڵه‌وانی لاوان و برا بچووكی ئه‌لیگا میدالی ئاڵتونی ئه‌و راكردنه‌ بۆ كینیا ببه‌نه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...