سەرەکی » هەمەڕەنگ » هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی بەدەستهێنا

هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی بەدەستهێنا

له‌یازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیك كه‌ له‌وڵاتی ئۆستراڵیا به‌ڕێوه‌ چوو، نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ ئه‌كته‌ری گه‌نجی كورد توانی خه‌ڵاتی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بباته‌وه‌. ناوبراو تا ئێستا له‌چه‌ندین فیلمدا به‌شداری كردووه‌.
نه‌وید پێشتر له‌ نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی براتسیلاو له‌ سلواكیا به‌شداری كردبوو و به‌هۆی ڕۆڵی له‌ فیلمی «به‌بێ به‌روار به‌بێ واژۆ» توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو وه‌ربگرێت.
نه‌وید خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی بردۆته‌وه‌.

 289 جار بینراوە