سەرەکی » هەواڵ » وەزیری پلاندانان: ئاستەنگەكان چارەسەربكەین

وەزیری پلاندانان: ئاستەنگەكان چارەسەربكەین

راگەیاندنی وەزارەت

وەزیری پلاندانان، دەڵێت: بۆ پێدانی پڕۆژە بە كۆمپانیاكان پشت بە كوالێتی و دڵنیایی جۆری كۆمپانیا رەسەنەكان دەبەستین.
دوێنێ، د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم، پێشوازیكرد لەوەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆكایەتیی دكتۆر ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری ئابووری‌و كونسوڵی ئێران لەهەولێرو وەفدێكی یاوەری‌و لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكان بەتایبەت ئابووری‌و بازرگانییەكان، كرا.
لەسەرەتای دیدارەكەدا، وەزیری پلاندانان، باسی لەكارنامەی حكومەتی هەرێم كرد كە تەواوی سێكتەرەكان لەخۆدەگرێت‌و رایگەیاند: بۆ ئەنجامدان‌و پێشكەشكردنی تەندەری پڕۆژەكان، حكومەتی هەرێم كار لەسەر بەرزیی كوالێتی‌و ئاست‌و دڵنیایی جۆریی كۆمپانیا رەسەنەكان دەكات، وتیشی: ئێران، یەكێكە لەو وڵاتانەی بۆ هەرێمی كوردستان لەهەموو روویەكەوە گرنگە بەهۆی نزیكیی سنوورو تێكەڵاویی فەرهەنگ‌و كلتورو لایەنە كۆمەڵایەتی‌و ئابوورییەكان.
لەئاماژەكردنیش بەكاری كۆمپانیاكانی ئێران‌و مامەڵەی بازرگانی‌و ئەو كاڵاو كەلوپەلانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن، وتی: بەهەوڵی هەردوولا دەتوانین كێشەو ئاستەنگەكان چارەسەربكەین‌و وتیشی: لەهەوڵداین لەگەڵ حكومەتی عیراق كاری خاڵە سنوورییەكان فراواتربكەین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...