سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » بازاڕی کۆیلە لە لیبیا گەرمتر بووە

بازاڕی کۆیلە لە لیبیا گەرمتر بووە

لەم رۆژانەدا کەناڵەکانی میدیای جیهانی بەچڕی باس لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی لیبیا دەکه‌ن و بەتایبەتیش لەدوای شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی وڕووخانی دەسەڵاتی قەزافی وبڵاوبونەوەی دەیان گروپ و قەوارەی سیاسی و چەکداری ومیلیشیا لەناو وڵاتەکەو جموجۆڵی تۆڕە تیرۆریستەکان، بەپێی ئەو میدیایانە بێت لە زۆر لەشارو شارۆچکەی ئەو وڵاتە کڕین وفرۆشتن بە مرۆڤ دەکرێ و لەهەندێ بازاڕی تایبەتی بۆ سەوداسەری بە کۆیلەکان لەپێناو وەرگرتنی بڕێک لە پارە سەروەریەکانی کۆمەڵێک خەڵک پیشێل دەکرێ ومافەکانیان دەخورێت.

گەڕاوەکانی ڕێگای ئەوروپان
کەناڵەڵی تەله‌فزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا لەمبارەیەوە باس لەئاشکرایی ئەو کڕین وفرۆشتنە دەکاو ئەوە ئاشکرا دەکات کە، بەگشتی نرخی هەر کۆیلەیەک لەم وڵاتە لەبازاڕەکانی تایبەت بە مرۆڤدا تەنها ١٢٠٠ دیناری لیبی کەدەکاتە ٤٠٠ دۆلاری ئەمریکیە و زۆربەی ئەو کۆیلانەش لەو کۆچبەرە لیبی ونایجیریانەن کە لەهەوڵی دەرچون لەو وڵاتەو گەیشتن بە ئەوروپا شکستیان هێناوەو لەکاتی گەڕانەوەیاندا ئیفلاسیان کردووەو ئێستا لەبەر نەبونی وکەمدەرامەتی وشکستی مادی ودەرونی وکۆمەڵایەتیان،لەلایەن خەڵکی بازرگان وقاچاغچیەکانەوە مامەڵەیان پێدەکرێ.

مرۆڤ زۆر هەرزانە
پێگەی دۆیچە ڤێللای ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، ڕێکخراوی کۆچی جیهانی ئاشکرایکردووەکە، لە نەبونی یاساو کەمتەرخەمی دەزگا ئەمنیەکان وبێخەمی حکومەت، وڵاتی لیبیا بۆتە بازاڕیکی گەرمی کۆیلەکان وزۆربەی ئەوانەی لە وڵاتانی ئەفریقاوە خۆیان دەگەیننە ئەو وڵاتە بەمەبەستی کۆچ بەرەو ئەوروپا لەدوای نەگەیشتنیان وگەڕانەوەیان لەبازاڕەکانی لیبیا کڕین وفرۆشتنیان پێدەکرێن وبەنرخێکی هەرزان سەوداسەریان پێدەکرێت.

دەمێکە کۆیلە نەماوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی عەرەبی بی بی سیش بێت،»ئەلفا کۆندی» سەرۆکی کینیاو سەرۆکی یەکێتی ئەفریقیا،دانی بەو دیاردەیە داناوە لەناو وڵاتانی ئەفریقیاو مەترسی خۆی لەوەنیشانداوە کە دیاردەی « کۆیلەتی» زۆر دەمێکە لەسەرتاسەری جیهان باوی نەماوە کەچی ئێستا بەهۆی نەبونی وشەڕو شۆڕو ترس ولەرزی خەڵکی هەژار ئەو دیاردەیە سەری هەڵداوەتەوەو پەیمانیداوە کە هەوڵی بنبڕکردنی بدات.

خۆیان نمایشدەکەن بۆ فرۆشتن
لەسەرهەمان بابەت پێگەی RT ڕوسیش نوسیویەتی کە خەڵکی لیبیا ئەو دیاردەیان لا ئاساییەو بەئاشکرا لەوێ کۆیلە دەفرۆشرێ وبازاڕێک هەیە بانەوی « بازاڕی نوخاسە» لەوێ کۆیلەکان دەفرۆشرێ ونرخەکانیان لە نێوانی ٨٠٠ بۆ ١٢٠٠ دینارە، زۆربەیان گەنجن وگەڕاوەکانی سەفەری هات ونەهاتی ئەوروپان، کە شکست دێنن لەلایەن بازرگانەکانەوە توشی لێدان وچەوساندنەوەو توندوتیژی جەستەیی ودەروونی زۆر دەبنەوەو بەتەواوی دادەڕوخێن بۆیە خۆیان هەڕاج دەکەن.
ناڕەزایی نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە
دیاردەی کۆیلەو بازرگانیکردن بە مرۆڤ لەلیبیا ناڕەزاییەکی زۆری نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوەو ئاژانسی فرانسی پرێسی فەرەنسی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە لەماوەی ڕابردو لە پاریسی پایتەختدا ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤدۆستان وپشتیوانانی مافی مرۆڤ، خۆپیشاندانێکیان کردووە لەدژی ئەمەو داوای بەپەلە چارەسەرکردنیان لە بەرپرسانی لیبی کردووە.

فەرەنسا هاتە دەنگ
بەپێی پێگەی فرانس پرێس بێت، حکومەتی فەرەنسا داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردوەکە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە ڕێک بخاو فشار بخاتەسەر بەرپرسانی لیبی لەسەر خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران و ئەگەر ملیشیان نەدا بۆ چارەسەری، ئەوا دەبێت ئەو وڵاتە سزای بەسەردا بسەپێندرێت، هەروەها کۆمسیارێکی ئەوروپیش هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، کە باری نەخوازراوی کۆچبەران و مامەڵەکردنیان وەک کۆیلە شەرمەزاریەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و دەسەڵاتدارانی لیبی بەتایبەتی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*