سەرەکی » دۆسێ » عەبدولمەهدی: دەستلەكارناكێشمەوە

پاكێجێك دەداتە پەرلەمان

عەبدولمەهدی: دەستلەكارناكێشمەوە

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، عادل عەبدولمەهدی لە كارەكەی خۆی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق بەردەوام دەبێت و هیچ نیازێكی نییە دەستلەكاربكێشێتەوە.
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 27ی تشرینی یەكەمی 2019 رایگەیاندبوو»عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەهیچ جۆرێك باسی دەستلەكاركێشانەوەی نەكردووە، تەنانەت ئەو بابەتەی لەگەڵ كەسە هەرە نزیكەكانیشیدا باسنەكردووە».
بە گوتەی سەرچاوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق»عادل عەبدولمەهدی باشكردنی رەوشی خۆپیشاندانەكانی عیراق، وەك ئەركێك تەماشادەكات، و بە پێویستی دەزانێت داواكاریەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكات و گۆڕانكاریی لە وەزارەتەكاندا بكات».
سەرچاوەكە دەڵێت» عەبدولمەهدی رەتیكردووەتەوە لەئێستادا هیچ خواست یان بیرۆكەیەكی هەبێت لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق»خستەڕووی ئەو بابەتەشی بە مایەی شەرمەزاریی داناوە.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەكی تری ناوەڕاست و باشوری عیراق دەستیپێكردووەتەوە، بەهۆی پێكداهەڵبژاردنی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانیش، دەیان كەس كوژراون و سەدانی تریش برینداربوون.
خۆپیشاندەران شوێنی خۆپیشاندان و مانگرتنیان گۆڕی و جەختییان لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان كردەوە، تا ئەوكاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت كە بریتین لە دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و دادگاییكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران.
پێشتر وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاندبوو، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پاكێجی گۆڕانكاریی وەزاریی دەداتە پەرلەمانی عیراق و گۆڕانكاریەكە پێنج وەزارەت دەگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش كاندیدی نوێی وەزارەتەكان لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پێشكەش دەكرێت.
سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكی رۆ‌و راگەیاندوە، سەرۆك وەژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، سەرۆك وەزیرانی عیراق پاكێجكی گۆڕانكاریی وەزاری پێشكەش دەكات، گۆڕانكاریەكەش بە جۆرێكە كە پێنج بۆ شەش وەزیری ئێستای حكومەت دەگرێتەوە و لە جێگەیانددا كەسانی تر دادەنرێن.
بە گوتەی حەدیسی، كاندیدی پۆستە وەزارییەكان لەلایەن خودی عەبدولمەهەدییەوە پێشكەش دەكرێن و رەوانەی پەرلەمان دەكرێن بۆ پەسەندكردنیان.
حەدیسی دەڵێت»وادەی گۆڕانكارییەكان پەیوەستە بەوەی كەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێژەی یاسایی ئامادەبوانی تەواو دەكات و بەرنامەی گۆڕانكارییەكان دەخرێتە، تا لە دانیشتنەكاندا دەنگییان لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت».
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق لە 26ی تشرینی یەكەمی 2019، ئاماری دوو رۆژی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەشێك لە شارەكانی عیراقی بڵاوكردەوە و رایگەیاندبوو» 63 كەس كوژراون و 2595 كەسیش برینداربوون».
بە گوێرەی ئامارەكەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق كە ئێوارەی شەممەی رابردوو بڵاویكردەوە»63 خۆپیشاندەر لە پارێزگا جیاجیاكانی عیراق كوژراون كە داوای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاریان دەكرد».
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق لە بەیاننامەكەیدا لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو،» كوژراوەكان لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا، میسان، زیقار، دیوانیە، بابل بووە و لە هەمان كاتدا 2595 كەسی تر برینداربوون كە هێزە ئەمنییەكانیشیان تێدایە».
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو»لەو خۆپیشاندانەدا 83 بینای حكومی و بارەگای حزبی لە پارێزگاكانی دیوانیە و میسان و واست و زیقارو بەسرەو موسەننا و بابل و كەربەلا، سوتێنراون».
هەر لە بارەی رووداوەكانی خۆپیشاندانەكان و لەو كاروكردەوانەی دەچنە خانەی تێكدەریی، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندبوو، پێویستە رێگری لەو گروپانە بكرێت كە هەوڵدەدەن داواكاریی خۆپیشاندەران بەلاڕێدا ببەن و سەقامگیری عیراق تێكبدەن، بەپێویتسیشی زانیبوو، رێگە بەوانە نەدرێت كە هەوڵەكانی حكومەت لەبار دەبن.
جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە لە بەیاننامەیەكدا، نیگەرانی خۆی بەرانبەر هەوڵی گروپە چەكدارەكان بۆ تێكدانی سەقامگیری و هەڕەشەدروستكردن لەسەر یەكپارچەیی عیراق و زەوتكردنی مافی خۆپیشاندەران و داوا رەواكانیان دەربڕیبوو.
بە گوتەی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان»نابێت رێگە بەگروپە چەكدارەكان بدرێت خۆپیشاندانەكان بشێوێنن و بەلاڕێیدا ببەن و هەوڵەكانی حكومەتیش بەرامبەر خۆپیشاندەران لەبارببرێت، چونكە عیراق قۆناغێكی زۆری بڕیوە و چیتر بەرگەی توندوتیژی نوێ ناگرێت».
جێنین هێنیس پلاسخارت دەڵێت»تائێستا كۆتوبەند لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵنەگیراوە و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیش پچڕاوە، داواش لە تەواوی لایەنە عیراقییەكان دەكرێت هەوڵەكانیان بۆ بەرگرتن لەكاری تێكدەرانە بخەنەگەڕ و ڕووبەڕووی ئەوانەش ببنەوە كە دەبنە مایەی شێواندن و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكان، داواكاری خەڵكیش بەهەند وەربگیرێت بۆ لێپیچینەوە لەوانەی بوونەتە مایەی دروستكردنی پشێوی تێكدانی ئارامی».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*